زانایان و توێژه‌رانی بواری پزیشكی و بایۆلۆجی جه‌سته‌ی مرۆڤ دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بۆ جه‌سته‌ی كچان بوونی نییه، تا سنووربه‌ند بكرێ، به‌وه‌ی كه كچان له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌توانن دووگیان بن و منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و پرۆسه‌یه پێوه‌ست ده‌كه‌ن، به واده و كاتی دروستبوونی هێلكۆكه له كۆئه‌ندامی زاوزێی كچان دا، هه‌ركات هێلكۆكه‌كان ئاماندهبوون و سووڕی مانگانه ده‌ستی پێكرد، ئه‌وا كچان ده‌توانن دووگیان بن و منداڵ بخه‌نه‌وه.
بۆ واده‌ی ده‌ستپێكردنی سووڕی مانگانه‌یش له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه و ته‌نانه‌ت له كچێكه‌وه بۆ كچێكی تر جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پسپۆران له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دان، كه كچان له ته‌مه‌نی 10 تا 16 ساڵی هێلكۆكه له كۆئه‌ندامی زاوزێ و منداڵدانیان دروست ده‌بێ و له‌و كاته‌وه ده‌توانن ده‌ست بكه‌ن به منداڵ خستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌مه‌نێكی كۆنكرێتی نییه، چونكه سه‌دان حاڵه‌تیش تۆماركراوه كه كچان له خوار ته‌مه‌نی 10 ساڵییهوهیش دووگیانبوون.
له كاتی دووگیانبوون، بڕی خوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ڕێژه‌ی 50% زیاتر ده‌بێت
له داتا و ئاماره زانستی و پزیشكییه‌كانی جیهانیش وا تۆماركراوه، كه كچان له ته‌مه‌نی 10 تا 16 ساڵی واته له نێوان ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا به دڵنیاییه‌وه سووڕی مانگانه‌یان ده‌ست پێ ده‌كات و هێكلۆكهكان كارا ده‌بن و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی سپێرم ده‌بن پێیان، تا بتوانن پرۆسه‌ی دووگیانبوون دروست بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ندان توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی فره‌وانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری كچان له خوار ته‌مه‌نی 10 ساڵییهوهیش ده‌گه‌ن به سووڕی مانگانه و پیتاندنی هێلكۆكه و ئاماده‌بوون بۆ منداڵخستنه‌وه.
میلیسیا سیمۆن هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی كچان له دوای ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه ده‌توانن دووگیان بن و منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا دووگیانبوونی كچان له‌و ته‌مه‌نه‌دا مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی كچه‌كان واته دایكی كۆرپه‌له‌كان، چونكه كاتێك كچێك ته‌مه‌نی 10 ساڵه، واته جه‌سته‌ی له قۆناغه‌ی گه‌شه‌سه‌ندندایه و هێشتا به ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی پێ نه‌گه‌یشتوون و كامل نه‌بوون، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی جه‌سته‌ی كچه‌كه كامل بێت، دووگیان ببێ و به ئه‌ندامه ناپێگهیشتووهكانی جه‌سته‌ی، منداڵێكیش له نێو سكی خۆیدا به‌خێو بكات، زیانی زۆر گه‌وره به پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی كچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده له ڕووی زانستی و واقیعییهوهیش كچان سووڕی مانگانه‌یان ده‌ست پێ بكات و ئاماده بن بۆ دووگیانبوون، به‌ڵام له ڕووی ته‌ندروستی و گه‌شه‌ی بایۆلۆجی جه‌سته‌ی كچه‌كه‌وه، كارێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه كه له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه دووگیان ببێت، به قۆناغێكی پڕ له مه‌ترسی و گرفتی ته‌ندروستی تێپه‌ڕ ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه وا چاكتر كه تا ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن كه ده‌كاته 18 ساڵ، كچان به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه دووگیان بن و منداڵ بخه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و مهترسیانهوهیش دكتۆره میلیسیا سیمۆن نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، له كاتی دووگیانبوون، بڕی خوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ڕێژه‌ی 50% زیاتر ده‌بێت به به‌راورد به پێش دووگیانبوون، ئه‌و هه‌موو خوێنه زۆره و شله‌مه‌نییه زۆره‌ی له ئه‌نجامه‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی خانه‌كان و جه‌سته‌ی منداڵ له جه‌سته‌ی دایكه‌كه به‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه، كۆ ده‌بێته‌وه. فشاری یه‌كجار زۆر و گه‌وره له‌سه‌ر دڵی منداڵه‌كه و ته‌نانه‌ت دایكه‌كه‌یش دروست ده‌كات، چونكه جه‌سته‌ی دایكه‌كه به ته‌واوه‌تی پته‌و و به‌هێز نییه، كه به‌رگه‌ی پرۆسه‌ی دووگیانبوون و منداڵبوون بگرێت.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، كه جه‌سته‌ی كچان، ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه دووگیان بن، تووشی به‌رزترین فشاری خوێن ده‌بێته‌وه، ژه‌هراویبوونی جه‌سته و تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و له‌هۆشخۆچوونی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێزی ده‌بێت.هاوكات هه‌ر له‌و تهمهنهوهیش كۆئه‌ندامی زاوزێیان تووشی هه‌وكردن به گشتی ده‌بێت، به تایبه‌تیش هه‌وكردنی منداڵدان كه زیانی گه‌وره له داهاتوو به دایكه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌ترسییه‌كی تریش بریتییه له‌وه‌ی، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی كچان له ته‌مه‌نی بچووك، به ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌كردووه و ماسولكه‌كان توانای كشانیان نییه، بۆیه له‌كاتی منداڵبوون به‌شێوه‌ی سروشتی، گرفتی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه دروست ده‌بێ و ئه‌گه‌ری مردنیشی یه‌كجار زۆره، به‌ر له‌وه‌ی بێته دنیاوه. هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش بچووكترین كچ كه له مێژووی تۆماركراوی پزیشكی دووگیان بووبێ و منداڵی هێنابێته دنیا، كچێكی خه‌ڵكی شاری تیكرایۆی وڵاتی پیرۆ بووه، كه له مانگی نیسان/ئه‌پریلی 1939 به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌كه‌یان هێنایه دنیاوه، له كاتێكدا دایكوباوكی سه‌ره‌تا وایانده‌زانی تووشی شێرپه‌نجه بووه، به‌وهۆیه‌وه سكی به ته‌واوی ئاوساوه.