ئاستی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن لە پیاو كەم بێت چی دەبێت؟

:: PM:09:30:09/08/2022 ‌

ئەو هۆڕمۆنە لە گرنگترین هۆڕمۆنەكانی پیاوە و چەندان ئەركی هەیە، لەوانە پارێزگاریكردن لە ژمارەی سپێرم و پاڵنەری سێكسی و رەقبوونی ئەندامی نێرینە و بەهێزیی ئێسك و ماسولكەكان و گڕی دەنگ و هیتریش، بۆیە كەمبوونەوەی رێژەكەی، بە هاوشێوەی زیادبوونی چەندان كێشە دروست دەكات.
لە هۆكارەكانی، پیری و قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە و پێكانی گون و وەرگرتنی هەندێك جۆر دەرمانە
لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ئەو هۆڕمۆنە، پیری و قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە و پێكانی گون و وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە و شێوانی ژێرمێشكە رژێن، سترێس و ماندووبوون و كاریگەری هەندێك دەرمان و هیتریش، لە كاریگەری و نیشانەكانی:

*كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی.

*لاوازی و زەحمەتیی رەقبوونی ئەندامی نێرینە.

*خەمۆكی و بێزاری و كێشەی تەركیز و ماندووبوونی بەردوام و گۆڕانی كێش و خواستی خواردن.

*سوورهەڵگەڕان و گەرمابوون و ئارەقەكردن و لەرز و سەرسوڕان و هیڵنج.

*هەڵوەرینی قژ.

*ماندووبوون و داهێزران.

*لاوازی و بچووكبوونەوەی ماسولكەكان.

*زیادبوونی قەبارەی چەوری لەش، بەتایبەتی لە كەمەر و ناوقەد.

*لاوازی و ناسكبوونی ئێسك.
 
*گۆڕانی میزاج و دەمارگیری و رارایی.

*لاوازیی بیرهاتنەوە و یادەوەری و زۆر لەبیركردن.

*كەمبوونەوەی خەپڵەكانی خوێن و دروستبوونی پەڵە و خوێنبەربوون.

*گۆڕانكاری لە گونەكان و بچووكبوونەوەیان.

*خەوزڕان و شێوانی خەوتن.

*زەحمەتی تەركیزكردن و پەرتەوازەیی مێشك.

*كەمبوونەوەی كانزا و ڤیتامینەكان لە لەش و بێهێزی.

*زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ.

*زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

*زەحمەتی دابەزاندنی كێش.

*ئەگەری تووشبوون بە نەزۆكی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل