ماوه‌یه‌ی زۆر كه‌مه كه ڤایرۆسێكی نوێی گوازراوه له چین بڵاو بووه‌ته‌وه به‌ناوی "لانجیا"، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته ژماره‌یه‌ك تووشبوو به "لانجیا" له وڵات بووه‌ته‌وه كه په‌تایه‌كی زۆر مه‌ترسیداره.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی چین، 36 كه‌سی تۆمار كردووه كه تووشی ڤایرۆسی "لانجیا" بوون، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له گیانداره‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی به‌ناوی لانجیا له چین بڵاو بووه‌ته‌وه، مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متر نییه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆر به توندی له دنیادا بڵاو ببێته‌وه، به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی دنیا له‌ناو ده‌بات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
چین ئه‌وه‌شی گوتووه، به‌پێی گوته‌ی زانایان و پسپۆرانی بواری په‌تاكان، زۆرن ئه‌و گیاندارانه‌ی له‌ڕێیانه‌وه ڤایرۆسه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌كه له‌ناو گیانداران خۆیان و دواتر گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر مرۆڤ. ئه‌و ڤایرۆسه‌یش به‌هه‌مانشێوه نیشانه‌كانی به ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌چێت.
ئاماژه‌ی داوه كه تا ئێسته له كه‌رته‌كانی خنان و شاندۆنگ له رۆژهه‌ڵاتی چین بڵاو بوونه‌ته‌وه، هه‌ول بۆ ئه‌وه ده‌درێ كۆنترۆڵ بكرێ و له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات.
ئێسته‌یش توێژه‌ره‌وان به سه‌رۆكایه‌تیی په‌یمانگه‌ی په‌كین بۆ زانستی په‌تاكان، چاودێریی جۆری تووشبوونه‌كه ده‌كه‌ن، تا بزانرێ تا چه‌ند ده‌توانن كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن.
زانایان ئه‌وه‌شیان گوتووه كه مه‌رج نییه ڤایرۆسه‌كه له گیانداره كێوییه‌كان بگوازرێته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕێی گیانداره ماڵییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه ده‌گوازرێته‌وه. بۆیه ئێسته زۆر به رژدی كار له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی "لانجیا" ده‌كه‌ن.