ڕۆژی یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب، هێڵی موگناتیسی زه‌وی به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی زریانی موگناتیسی خۆر كه‌وت و خێراییه‌كه‌ی گه‌یشته زیاتر له 600 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا.
له كاتێكدا ئه‌وه هیچ شتێك نییه كه جێی نیگه‌رانی بێت، چونكه زۆرجار زریانه موگناتیسییەکانی خۆر به هه‌ساره‌كه‌مان ده‌كه‌ون و ده‌بنه هۆی ڕووداوه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان، هاوكات ئه‌م زریانه ته‌واو چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی سپه‌یس وێزه‌ر، "ئه‌م ڕووداوه له چوارچێوه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نه‌بوو، بۆیه ده‌ركه‌وتنی ئۆرۆڕا بۆریالیسی له ئه‌نجامدا وه‌ك سوپرایزێك هاته ئاراوه".
زریانی موگناتیسی خۆر كاتێك ڕوو ده‌دات كه ڕژێمێك له ته‌نۆلكه و پلازما وزه به‌رزه‌كان چیتر ناتوانن به‌هۆی كێشكردنی خۆره‌وه ڕابگیرێن و به‌ره‌و زه‌وی بته‌قنه‌وه.
"ئۆرۆڕا" دیارده‌یه‌كی سروشتیی سه‌رسوڕهێنه‌ره كه له جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌ویدا ڕوو ده‌دات. ئۆرۆڕا به‌شێوه‌ی هه‌ور و تیشكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ كه به‌درێژایی ئاسمان سه‌ما ده‌كه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت و دوو جۆری هه‌یه، ئۆرۆڕای باكوری (Aurora borealis) كه له جه‌مسه‌ری باكوری زه‌وی به‌دیار ده‌كه‌وێت، ئۆرۆڕای باشووری (Aurora australis). ئه‌مه‌شیان له جه‌مسه‌ری باشووری زه‌ویدا به‌دیار ده‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌وانه له كاتێكدان تا ئێسته زۆر شت نازانین له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كاركردنی خۆره‌كه‌مان، به‌ڵام وا بیر ده‌كرێته‌وه كه ئه‌م ده‌ردانیانه‌ی له خاڵه گه‌شاوه گه‌وره‌كانی سه‌ر خۆره‌وه بێت كه به كونه تاجه‌ییه‌كان ناسراون، زانایان كاری زۆرباش ده‌كه‌ن بۆ چاودێریكردنیان له‌سه‌ر زه‌وی.
به‌م چاودێریكردنه ده‌توانن پێشبینی كه‌شوهه‌وای بۆشایی ئاسمان دروست بكه‌ن، نه‌ك ته‌نیا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ی زریانه موگناتیسییەکانی خۆر كه به ده‌ردانی بارسته‌ی تاجی (CME) ناسراون، به‌ره‌و ڕێمان ده‌ڕۆن، چه‌نده به‌هێزن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ڕوانگه‌ی كه‌شوهه‌وای بۆشایی ئاسمانی ناسا (
DSCOVR) چاودێری ڕژێمی بای سووكی خۆری كرد، به درێژایی ڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و چاوه‌ڕوان نه‌كراو زیادیان كردووه.
تا ئێسته هۆكاری ئه‌م زریانه موگناتیسییەی خۆر نه‌زانراوه، به‌ڵام سپه‌یس وێزه‌ر پێشبینی ده‌كات ڕه‌نگه ئه‌وه زوو هاتنی بای خۆر بێت، پێشبینی ده‌كرێت دوای دوو ڕۆژ له كونێكی گه‌رمی به‌رگه‌هه‌وای خۆره‌وه بێت. یان ده‌توانێ ده‌ردانی بارسته‌ی تاجی ونبوو (CME) بێت.
له كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، زریانی موگناتیسی خێرا به‌رده‌وامه له پێكدادان له‌گه‌ڵ كێڵگه موگناتیسییه‌كانی زه‌وی، تۆماره‌كان پێشان ده‌ده‌ن خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 551.3 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا.
خۆشبه‌ختانه شوێنكه‌وتووانی خزمه‌تگوزاری ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای بۆشایی ئاسمان، له زریانه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه ئاگادار كرانه‌وه و توانیان بچنه ده‌ره‌وه بۆ بینینی ئۆرۆڕا بۆریالی به‌هێزی ده‌رئه‌نجامی.