به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رای گه‌یاند، به‌هۆی بوونی دووكه‌ڵ و پاشماوه‌ی ژه‌هراوییه‌وه، كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیشیان له شارۆكه‌ی بازیان داخست.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه، "به‌هۆی زۆریی دووكه‌ڵی ژه‌هراوی و دروستبوونی مه‌ترسی بۆ ژینگه‌ی سنووره‌كه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی بازیان، به ئه‌رك ده‌رچوون بۆ شوێنی كارگه‌ی شیشی سۆپه‌ر ستیل له شارۆكه‌ی بازیان، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بوونی دووكه‌ڵ و پاشماوه‌ی ژه‌هراوی، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی كرانه‌وه و تا كاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، كارگه‌كه داخرا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی داوه، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌ی كارگه‌كه‌یش ڕاده‌ستی دادوه‌ر كراوه."
بازیان شارۆكه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته پارێزگای سلێمانی، له باكور هاوسنووره له‌گه‌ڵ گوندی بیبیجه‌كی سماقان و له باشوور له‌گه‌ڵ گوندی كۆیك و له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵایی و له ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ گوندی ته‌یناڵی تازه. شارۆكه‌كه ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی گرنگه له كوردستان و ده‌یان كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چپسی په‌تاته و شیش و چیمه‌نتۆ.. هتدی لێیه.