مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌ی چین به‌رده‌وامه كه ده‌یه‌وێ به‌ته‌واوی تایوان گه‌مارۆ بدات. ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له تایوان كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر به چاره‌سه‌ری ئاشتی نه‌گه‌ن، ناچار ده‌بێ هێز به‌كار بێنێت.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی سه‌ردانی تایوانی كرد، چینی تووڕه كردووه، بۆیه مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌ی له نزیكی تایوان ده‌ست پێ كرد كه تایوان پێی وایه مه‌به‌ستی چین هێرشه بۆ سه‌ر دوورگه‌كه. ئه‌مڕۆیش چین هه‌ڕه‌شه‌ی هێز ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه چاره‌سه‌ری ئاشتی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ "
رۆیته‌رز" رای گه‌یاندووه، كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كانی چین له هه‌وڵی گه‌مارۆدانی تایوانن له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای دوورگه‌كه. پێده‌چێ مانۆره‌كه به‌رده‌وام بێت تا ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی چین گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر به ئاشتی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ناچاری به‌كارهێنانی هێز ده‌بێت.
تووڕه‌یی چین له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه لێره‌وله‌وێ باس له سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كرێ، چینیش ئه‌و دوورگه‌یه به به‌شێك له خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێ كه ئێسته سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له دوورگه‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆیه چین رێ به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دوورگه‌یه نادات. ئێسته‌یش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر تایوان له‌گه‌ڵ چین یه‌ك بگرێته‌وه، سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌ریی پێ ره‌وا ده‌بینن.
چین له مانۆڕه‌كه‌یدا، مووشه‌كی بالیستی به‌كار هێناوه
له‌ناو هه‌فته‌ی رابردوودا چین له مانۆره‌كه‌یدا، مووشه‌كی بالیستی به‌كار هێناوه، چه‌ند مووشه‌كێكیش به‌سه‌ر ئاسمانی تایپه پایه‌ته‌ختی تایواندا تێپه‌ڕیون. بۆیه باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به چاره‌سه‌ری ئاشتی له‌گه‌ڵ تایوان نه‌گه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ هێرشی زه‌وینی و ئاسمانی و ده‌ریایی پێكه‌وه بۆ دوورگه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
دواتریش فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوپای چین گوتوویه‌تی، تا ئێسته مانۆره‌كه‌مان بۆ گه‌مارۆدانی تایوانه، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له هاوكاریی سه‌رربازی بۆ دوورگه‌كه بگرین.