دابه‌زاندنی كێش كارێكی قورسه، له كاتێكدا خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و پێڕه‌وكردنی ڕۆتینی ڕاهێنان، به دڵنیاییه‌وه یارمه‌تیت ده‌دات به له‌شجوانی بمێنیته‌وه، به‌ڵام چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسانتر هه‌یه بۆ سووتاندنی چه‌وری و كالۆری، ئه‌ویش ته‌نیا به گۆڕانكارییه له شێوازی ژیاندا كه ده‌توانیت به ڕێژه‌یه‌كی خێراتر كالۆری بسووتێنیت ته‌نانه‌ت له كاتی خه‌ویشدا.
ماڵپه‌ری ''
brightside'' چه‌ند خاڵێكی خستووه‌ته ڕوو كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت له كاتی خه‌وتنیشدا، بۆیه به پێڕه‌وكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، ده‌توانی كالۆری بسووتێنی:
ئەم ڕێنوێنیانە جێبەجێ بکە و لەکاتی خەوتنیشدا کالۆری بسووتێنە
یه‌كه‌م: بێ به‌تانی بخه‌وه: هیچ شتێك ناتوانێت له هه‌سته ئارامه‌كه‌ی خه‌وتن له ژێر به‌تانی بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت هێڵی كه‌مه‌رت بچووك بكه‌یته‌وه، باشتره به‌بێ به‌تانی بخه‌ویت، كاتێك له پله‌ی گه‌رمی فێنكتردا ده‌خه‌ویت، میتابۆلیزمت زیاد ده‌كات و له‌كاتی پشووداندا كالۆری زیاتر ده‌سووتێنیت، هه‌روه‌ها بارودۆخی فێنكتر له شه‌ودا بڕی چه‌وری قاوه‌یی ته‌ندروست زیاد ده‌كات كه ڕێ به جه‌سته‌ت ده‌دات، ڕزگاری بێت له شه‌كری ناپێویست و كالۆری زیاتر بسووتێنێت.
دووه‌م: زیاتر بخه‌وه: ژماردنی كالۆری و به‌سه‌ربردنی كاته‌كان له هۆڵی وه‌رزش به دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات له شێوه‌ی جه‌سته‌تدا بیت، به‌ڵام یه‌كێك له كاریگه‌رترین ڕێیه‌كان بۆ گۆڕینی ئه‌و كیلۆ زیادانه ته‌نیا خه‌وتنی زیاتره، ئه‌گه‌ر پێت وایه ئه‌مه زۆرباش ده‌نگ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست بێت، ڕاستییه‌كه‌ی وا نییه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه هه‌موو شه‌وێك ته‌نیا سه‌عاتێك زیاده له خه‌وتن یارمه‌تیت ده‌دات له رۆژێكدا 270 كالۆری كه‌متر بخۆیت به بێ ماندووبوون.
سێیه‌م: مه‌خه‌وه كاتێك برسیته: له كاتێكدا كه‌متر خواردنی كالۆری ده‌بێت ببێته هۆی دابه‌زاندنی كێش، به‌ڵام به‌جێهێشتنی ژه‌می ئێواره ده‌توانێت به پێچه‌وانه‌وه كار بكات. كاتێك له‌ناكاو ڕێژه‌ی كالۆری كه‌م ده‌كه‌یته‌وه، جه‌سته‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌چێته دۆخی برسێتی و میتابۆلیزمت داده‌به‌زێنێت بۆ پاراستنی كالۆری، بۆیه باشتره پێش خه‌و ژه‌مێكی سووك بخۆیت و به برسێتی نه‌خه‌ویت.