پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كوژرانی كه‌سێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆن بڵاو كرده‌وه.
بەگوتەی پۆلیس، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشم 10ی ئاب رووداوی ته‌قه‌كردن له كه‌سنه‌زان رووی داوه، دواتر ده‌ركه‌وتووە كه‌سێك به ده‌ستی هاوڕێیه‌كی كوژراوه.
ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكه‌ن
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هاتووه، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئاگادار كرانه‌وه كه له سنووری شارده‌ێی كه‌سنه‌زان، ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕووی داوه، ده‌ركه‌وت كه‌سێك به‌ناوی "ئه‌حمه‌د ئیبراهیم محه‌مه‌د" كوژراوه و كه‌سێكیش كه له‌گه‌ڵیدا بووه برینداره به‌ناوی "ڕێبین نه‌وزاد خدر".
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكه‌ن. دوو كه‌سی هاوڕێی یه‌كتر بوون، یه‌كێكیان ناوی (ش. ع.)ـه و تۆمه‌تباری دووه‌م ناوی (ئـ)، ئێسته‌یش ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه.
هۆكاره‌كه‌ی رووداوه‌كه‌یش بۆ كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوان كوژراو و بكوژ ده‌گه‌ڕێته‌وه.