ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار ڕای گه‌یاند، "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به هۆشدارییه‌كی توند تا ئاستی (ج) چوونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، له كاتێكدا ڕێوشوێنی ته‌ناهیی بێ وێنه له شوێنه ته‌ناهییه‌كانی پارێزگاكه گیراونه‌ته‌به‌ر."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته ناو هۆشداریی توندی (ج)، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی رێوشوێنی ته‌ناهیی بێ وێنه له سه‌رجه‌م شوێنه ته‌ناهییه‌كانیان له ناوچه‌كانی رۆژئاوا، كاریان چاودێریكردنی توندی جووڵه‌ی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ئه‌لجه‌زیره و ئه‌لشه‌میه له ڕۆژئاوای ئه‌نبار."
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "سه‌ركرده ته‌ناهییه‌كانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، رێنوێنیی توندیان بۆ هێزه‌كانیان ده‌ركردووه كه له شارۆكه‌كانی ئه‌نبار جێگیر كراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئاگاداری و وریایی له جووڵه‌ی پاشماوه‌ی شانه تیرۆریستییه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی رۆژئاوای بیابانی ئه‌نبار بده‌ن" كه پارێزگاكه به پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، "هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به هۆشداری توندی (ج)، ڕێكارێكی خۆپارێزییه بۆ ڕێگریكردن له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی تیرۆریستانی داعش و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی به ئامانجگرتنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌یكه‌ن."
حه‌شدی شه‌عبی له ساڵی 2014 به فتوایه‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له نه‌جه‌ف دامه‌زرێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له به‌غدا و شاره‌كانی تری شیعه بكات، له به‌رانبه‌ر هێرشی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دواتر به فه‌رمی هێزه‌كه به یاسایی كرا و له په‌رله‌مانه‌وه یاساكه‌ی تێپه‌ڕێنرا، كه‌چی ئێسته گه‌وره‌ترین كێشه و ململانێ له نێوان حكوومه‌تی شه‌رعی و دامه‌زراوه‌كانی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شد هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی بڕیاری عێراق نابن و جێبه‌جێكاری پیلان و فه‌رمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن له عێراق و بوون به به‌شێك له میحوه‌ری موقاوه‌مه، كه ئێران ئه‌و ناوه بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به‌خۆی له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن به‌كار ده‌هێنێت.
حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 70 گرووپی چه‌كداری جیاجیا له خۆ ده‌گرێ، له سه‌ره‌تاوه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ئاینی دابه‌ش بوون، یه‌كێكیان بریتییه له دڵسۆزی و پابه‌ندبوون به فه‌رمان و ڕێنوێنییه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دووه‌میشیان پابه‌ندبوون و دڵسۆزی بۆ عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق، ئه‌و ناكۆكییه تا ئێسته‌یش له نێوان گرووپه جیاجیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ماوه و كۆتایی نه‌هاتووه.