به‌رپرسێكی باڵای بازرگانی ئێران ئاشكرای كرد، سه‌رووی نیوه‌ی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته و ماسیی قوتوو داخراون. هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رهه‌مه‌كانی ئێران ناتوانن له عێراق ركابه‌ریی به‌رهه‌می توركیا بكه‌ن.
مه‌سعوود به‌ختیاری جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای پیشه‌سازی به‌رهه‌مه قوتووبه‌ندكراوه‌كان ئاشكرای كردووه، 50%ی كارگه‌كان داخراون و حكوومه‌ت له جیاتی ئه‌وه‌ی هانی به‌رهه‌مهێنانی زۆر بدات تا نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بێت، كه‌چی به‌رهه‌مهێنانی كه‌م كردووه‌ته‌وه و نرخیش گران بووه، بۆیه توێژی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه له‌و جۆره سیاسه‌ته زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
زۆریی باجی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌رهه‌مێنان وایكردووه، به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ران واز بهێنن
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌و روونی كردووه‌ته‌وه كه زۆریی باجی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌رهه‌مێنان وایكردووه، به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ران واز بهێنن، بۆیه داوای له حكوومه‌ت كرد باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكاته‌وه یان نه‌یهێڵێت تا ده‌رفه‌تی به‌رهه‌مهێنان زیاتر ببێت.
باس له‌وه كراوه كه ته‌نیا 20%ی كۆی پێداویستی عێراق، پشت به دۆشاوی ته‌ماته‌ی ئێران ده‌به‌ستێت، له كاتێكدا پێشتر رێژه‌كه زۆر به‌رزتر بوو. ساڵی رابردوو له ئێران نرخی ته‌ماته 400% زیادی كرد، به‌ڵام نرخی دۆشاوی ته‌ماته 100% گران بوو و ئه‌مه‌ش زیانێكی تر بوو كه به‌و كه‌رته گه‌یشت.