له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، پێشوازی له شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له‌و دیداره‌دا كه عیسا عوزه‌یر سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ی بوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی به سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی پشتگیریی ته‌واوی خۆی بۆ به‌رنامه و ڕێوشوێنه‌كانی چاكسازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یاند، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، پێوه‌ست به‌وه‌ش ڕێنوێنی و به‌رچاوڕوونیی پێویستی خسته‌ڕوو.