مۆز به یه‌كێك له خواردنه گرنگ و ته‌ندروستییه‌كان داده‌نرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كانی تێدایه، به‌ڵام تا ئێسته بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه مۆزێك بخۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا دێت؟. لێره‌دا ورده‌كارییه‌كه‌ت بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- ده‌توانیت كێشت دابه‌زێنێت
یه‌كێك له كاریگه‌رییه‌كانی خواردنی مۆز به به‌رده‌وامی ده‌توانێت ئه‌وه بێت كه كێشی له‌شت داده‌به‌زێنێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی سروشتی زۆری پرۆتین و ڕیشاڵی مۆزه‌وه‌یه كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر هه‌ست به تێربوون بكه‌ی.
2- ده‌توانیت خێراتر بخه‌ویت
تریپتۆفان كه ترشه ئه‌مینییه و ده‌توانێت خه‌وت لێ بكه‌وێت، ده‌توانرێت له مۆزدا هه‌بێت، بۆیه خواردنی مۆزێك له كۆتایی ڕۆژدا هه‌ست به ئاماده‌یی ده‌كه‌یت بۆ خه‌وتن. جگه له تریپتۆفان، مۆز مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆمیشی تێدایه كه هه‌ردووكیان وه‌ك شلكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه كار ده‌كه‌ن.
3- ده‌توانێت ته‌ندروستی ڕیخۆڵه‌كانت باشتر بكات
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، مۆز نیشاسته به‌رگریكاره‌كانی تێدایه كه ده‌توانێت به‌رهه‌مهێنانی ترشه چه‌ورییه زنجیره كورته‌كان زیاد بكات كه كلیلی باشتركردنی ته‌ندروستی ڕیخۆڵه‌ن.
4- له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونت به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله كه‌متر بێت
به‌هۆی به‌رزی ئاستی پێكهاته‌ی فینۆلی دژه ئۆكسێنه‌ر كه له مۆزدا هه‌یه، ڕه‌نگه میوه زه‌رده به‌ناوبانگه‌كه بتوانێت مه‌ترسی كه‌م بكاته‌وه كاتێك ده‌خورێت.
5- ده‌توانێت وزه‌ی زیاترت پێ بدات
خواردنی مۆزێك هه‌موو ڕۆژێك نه‌ك هه‌ر ڕێگریت لێ ده‌كات له هه‌ستكردن به ماندووبوون، به‌ڵكو ڕه‌نگه ئاستی وه‌رزشیشت باشتر بێت.
6- ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ باشتركردنی بیره‌وه‌ریت
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و خوێندكارانه‌ی مۆز ده‌خۆن، زۆرجار له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئاستێكی باشتریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به شێوه‌یه‌كی كاراتر فێر ده‌بن.
7- له‌وانه‌یه پێستت باشتر بكات، له مۆزدا چه‌ندان ڤیتامین و كانزا هه‌یه، به‌ڵام به‌تایبه‌تی مه‌نگه‌نیز مه‌یلی كاركردنی هه‌یه بۆ زیادكردنی ئاستی كۆلاجین له جه‌سته‌دا.
8- ئه‌گه‌ری تووشبوونت به كه‌مخوێنی له‌وانه‌یه كه‌م ببێته‌وه
ڕێژه‌ی ئاسن له مۆزدا زۆر به‌رزه و تێبینی ئه‌وه كراوه كه ئاستی جه‌سته به‌گشتی به‌رز ده‌كاته‌وه. به‌م شێوه‌یه مۆز ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه ئه‌گه‌رییه‌كانی كه‌مخوێنی.
9- ته‌ندروستی دڵت ده‌توانێت باشتر بێت
توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه رێجیمێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به پۆتاسیۆم، به تایبه‌ت ئه‌و رێجیمانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر مۆز له خۆ ده‌گرێت، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به رێژه‌ی 27%.
10- هه‌ستكردن به خه‌مۆكی كه‌م ده‌كاته‌وه
كاتێك مۆزێك ده‌خۆیت، تریپتۆفان (ترشێكی ئه‌مینی پێوه‌سته به خه‌واڵوویی) له مۆزدا ده‌توانرێت ڕاسته‌وخۆ بگۆڕێت بۆ سیرۆتۆنین له جه‌سته‌دا. ئه‌و سیرۆتۆنینه زیاده‌یه‌ی له مۆزه‌وه دێت، ده‌توانێت وات لێ بكات كه‌متر هه‌ست به خه‌مۆكی بكه‌یت، به‌مه‌ش باری ده‌روونیت به‌رز ده‌كاته‌وه و هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌یت.
11- له‌وانه‌یه بینینت باشتر بێت
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی تیشك ده‌خاته سه‌ر سێ شت كه ده‌كرێت له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌دا بێت كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A وه‌ك مۆز: پاراستنی چاوه‌كانت، پاراستنی بینینی ئاسایی، ته‌نانه‌ت باشتركردنی بینین له شه‌ودا.