هه‌موومان سه‌ری بوتڵی كۆلا یان پیپسییه‌كه‌مان هه‌ڵپچڕیووه و بینیوومانه كه گیراوه‌كه‌ی ناوی هه‌ڵده‌چێت و گازێكی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، تا ئێره بۆ هه‌موومان ڕوونه، به‌ڵام بۆچی و چۆن ئه‌و دیارده و حاڵه‌ته دروست ده‌بێت و له ڕووی زانستی و كیمیایییه‌وه بۆ ئه‌م دیارده‌یه ڕوو ده‌دات، كه هۆكاره‌كه‌ی له بوونی سۆدایه له پێكهاته‌ی هه‌ریه‌ك له‌و گیراوانه‌ی كه گازیان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌ڵده‌چن، به‌ڵام بۆ سۆدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه و بۆچی له ماده‌یه‌كی تر بوونی نییه و كارلێك و هاوكێشه‌كه چۆن دروست ده‌بێت، ئه‌مانه پرسیاری سه‌رنجڕاكێشن و ڕه‌نگه لای هه‌ندێكمان وه‌ك پرسیار خرا بێته ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌مان نه‌زانیووه، ئه‌وا وازمان له پرسیاره‌كه‌یش هێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دیارده‌كه‌مان قبووڵ كردووه.
سۆدا وه‌ك ماده‌یه‌ك ده‌یان سه‌ده‌یه دۆزراوه‌ته‌وه و مرۆڤ سوودی لێ وه‌رده‌گرێت و به‌كاری ده‌هێنێت، له ڕووی زانستییه‌وه‌یش بوونی ئه‌و هه‌ڵچوون و گازكردنه له نێو پیپسی و كۆلا و خواردنه‌وه گازییه‌كان به گشتی، بۆ گۆڕینی سۆدا له ماده‌یه‌كه‌وه بۆ گاز ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌م كرداره‌یش له ئه‌نجامی په‌ستاندنی یه‌كجار به‌رز و به‌هێز له‌سه‌ر ماده‌ی سۆدا دروست ده‌بێت، له ئه‌نجامدا سۆدا بۆ گازێكی بێ ڕه‌نگ و بۆن ده‌گۆڕێت و ده‌خرێته نێو قوتوو و بوتڵی خواردنه‌وه گازییه‌كان واته له‌گه‌ڵ گیراوه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێت. كاتێك سه‌ری بوتڵ یان قووتووه‌كه لاده‌به‌ین، ئیتر په‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و گازه بوونی نامێنێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كاردانه‌وه و كارلێك دروست بكات و گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن دروست ببێت، به‌هۆی سووكی گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆنیش له نێو گیراوه‌كه، بۆیه گازه‌كه هه‌ڵده‌چێت و بۆ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ڕزگاربوون له‌ناو قووتووه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه و دێته ده‌ره‌وه.
له ڕووی میكانیكییه‌وه ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه، واته به‌كارهێنانی
سۆدا و دروستكردنی گیراوه گازییه‌كان بۆ ساڵی هه‌زار و 772ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك زانای ئینگلیزی جۆزێف بریستلی ئامێری كاربۆناندنی دروستكرد، كه ئه‌و زانایه به باوكی پیشه‌سازی خواردنه‌وه گازییه‌كانیش ناوی ده‌برێت. له ڕێی ئه‌و ئامێره‌ی دروستی كرد، سۆدا بۆ گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌گۆڕدرێت، له ئه‌نجامی په‌ستانی زۆربه‌رزه‌وه. یه‌كه‌م گیراوه‌ی گازیش كه به‌م ئامێره دروستكرا، بریتی بوو له ئاوی گازی كه له سویسڕا و به دیاریكراویش له شاری جنێڤ له ساڵی 1794 به‌رهه‌مهێنرا و خرایه بازاڕه‌وه، كه تا ئێسته‌یش له وڵاتانی ئه‌وروپا خه‌ڵكی ئاوی ئاسایی ناخۆن و خوویان گرتووه به ئاوی گازداره‌وه و به به‌رده‌وام ده‌یخۆنه‌وه.
زیاتر له بواری پزیشكی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا
له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئاوه گازداره‌ی له ڕێی ئامێری كاربۆناندنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرا، زیاتر له بواری پزیشكی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا و تامی جیا جیایش له‌وجۆره ئاوه له ڕێی زیادكردنی به‌روبوومی تره‌وه به‌رهه‌مهێنرا، وه‌ك تێكردنی لیمۆ یان زه‌نجه‌بیل، به‌ڵام دواجار له ساڵی هه‌زار و 886 ده‌رمانسازی ئه‌مه‌ریكی جۆن بیمبرتۆن له ئه‌تلانتای ئه‌مه‌ریكی گیراوه‌ی كۆكاكۆلای دۆزییه‌وه، كه تا ئێسته‌یش ئه‌و گیراوه‌یه بوونی هه‌یه و له سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌ربڵاوه.
له ڕووی زانستییه‌وه كاربۆناندنی سۆدا ته‌نیا نابێته هۆی دروستبوونی ئه‌و جۆره هه‌ڵچوونه‌ی كه له نێو پیپسی و كۆلا ده‌یبینین، به‌ڵكو جیا له‌وه تێكه‌ڵكبوونی سۆدا و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌بێته هۆی دروستبوونی ترشی كاربۆنیك، كه ئه‌مه‌یش نهێنی تامی جیاوازی پیپسی و كۆلایه، چونكه ترشی كاربۆنێك تامێكی خۆش و جیاواز به گیراوه‌كه ده‌به‌خشێت و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه مرۆڤ ئاڵووده‌ی ببێت و به‌رده‌وام بیخواته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ترشی كاربۆنیك زیانبه‌خشه و گرفت و كێشه‌ی گه‌وره بۆ ددانه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كات و ددانه‌كانمان تووشی داڕزین و كلۆربوون ده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌و ترشه‌یش بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی پیپسی و كۆلا به ساردی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بوتڵێك یان قووتوێكی كۆلا یان به پیپسی نه‌خه‌یته نێو به‌فرگره‌وه‌یش تا سارد ببێ و له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی‌دا بیخۆیته‌وه، هه‌ست به جۆره فێنكاییه‌ك له گه‌رووته‌وه ده‌كه‌یت، كاتێك گیراوه‌كه ده‌خۆیته‌وه. دروستبوونی ئه‌و كارلێكه كیمیاییه‌یش كه به كیمیایی فیزیایی ناوی ده‌برێت و به ناوی هاوكێشه‌ی هینری تۆماركراوه، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی هه‌زار و 803 ویلیا‌م هینری ئه‌و نهێنییه‌ی دۆزییه‌وه و دوای ئه‌وه ورده ورده په‌ره به‌و كاره درا و تا دواجار خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌مجۆره‌ی كه ئێسته بوونیان هه‌یه له ڕووی بنه‌مای زانستییه‌وه توانرا به‌رهه‌مبهرێن و بخرێنه بازاڕه‌كانه‌وه.