ئاندرێ بێلۆسۆڤ جێگری سه‌رۆكی شاندی ڕووسیا له كۆنفرانسی پێداچوونه‌وه‌ی ئێن پی تیدا گوتی، ده‌كرێت له داهاتوودا چاوه‌ڕوان بكرێت وڵاتانی ناتۆ پاساو بۆ هه‌ر جۆره به‌كارهێنانێكی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێننه‌وه.
بێلۆسۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دواجار
ناتۆ پێگه‌ی بلۆكێكی سیاسی - سه‌ربازی-ئه‌تۆمی به‌هره‌مه‌ند بووه، كه له به‌یاننامه‌ی كۆتایی لووتكه‌ی هاوپه‌یمانان له مه‌دریددا راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی پێ كراوه.
ئاشكرای كرد، ئه‌مه ناچارمان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی تر سه‌یری دۆخی ئه‌ندامانی غه‌یره ئه‌تۆمییه‌كه بكه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی رێ به جێگیركردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێده‌چێت به‌ڕاستی پرسیارێكی به‌په‌له بێت، ئایا بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی بیانی له خاكی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شداریكردنیان له هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا، هاوتایه له‌گه‌ڵ چه‌كی ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونه‌كانی به‌پێی په‌یمانی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی؟.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ڕووسییه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، مۆسكۆ ماوه‌یه‌كی زۆره پرسیارێكیش له‌سه‌ر "ئه‌ركه ئه‌تۆمییه هاوبه‌شه‌كان" ده‌ورووژێنێت كه ناتۆ له بواری تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا جێبه‌جێی ده‌كات، كه ئه‌ندامانی غه‌یره ئه‌تۆمیی هاوپه‌یمانییه‌كه چالاكانه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن؟.
به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی مۆسكۆ زۆرجار گوێی له تۆمه‌ته‌كان بووه، ئه‌م كارانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه نین كه له په‌یماننامه‌كه‌دا هاتووه، گوتی، "ئێمه ئه‌م ئارگیومێنتانه به هیچ نازانین جگه له بیانوو بۆ پاساودانه‌وه به‌و پراكتیزانه‌ی پێچه‌وانه‌ی بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یماننامه‌ی نابڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كه به‌ردی بناغه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه، ده‌كرێ بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌كرێ له داهاتوودا چاوه‌ڕێی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ بكرێت كه پاساو بۆ هه‌ر جۆره به‌كارهێنانێكی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێننه‌وه."
ئه‌و دیپلۆماته ڕووسییه ڕوونی كرده‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به بیانووی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ژیانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یاخۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانه‌كانی دیاری كردووه.