پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: AM:10:20:11/08/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئەبوبەكر حەسەن، پرسەنامەیەك بڵاو دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، نووسەر هەمیشە بە نووسین و هەڵوێستەكانی، داكۆكی لە كوردستان و پرسە نیشتمانییەكان دەكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی ئاب، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕووناكبیری ناسراوی كوردستان ئەبوبەكر حەسەن جافم بیست.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، ئەبوبەكر جاف هەمیشە بە نووسین و هەڵوێستەكانی، داكۆكی لە كوردستان و پرسە نیشتمانییەكان دەكرد.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.




وشە - رامیار جەواد