سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاودێریی به‌رگریی نیشتمانیی ڕووسیا میخائیل مێزینتسێڤ ڕای گه‌یاند، ڕژێمی كیێڤ به‌نیازه ئه‌ندامانی هێزه‌كانی خۆی ڕه‌وانه‌ی خاركۆڤ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنێكی سزای دژ به هاووڵاتییانی لایه‌نگری ڕووسیا ئه‌نجام بده‌ن.
میزینتسێڤ گوتی، ڕژێمی كیێڤ به‌نیازه كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئاسایشی خۆی ڕه‌وانه‌ی خاركۆڤ بكات، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سزای به‌رفراوان له دژی هاووڵاتییانی لایه‌نگری ڕووسیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه ته‌ناهییه‌كانی
ئۆكرانیا به ته‌له‌فۆنه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ پێوه‌ندیكردن به ژماره‌كان له ڕووسیا، هه‌روه‌ها گفتوگۆی سه‌ركۆنه‌كردنی ڕژێمی كیێڤ ده‌كه‌ن.
ئاشكرای كرد، "هاووڵاتییانی گیراو تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌بن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان، وه‌ك پێشتر له ئۆدێسا، نیكۆلایڤ، سلاڤیانسك، سومی، چێرنیگۆڤ و ژماره‌یه‌ك شارۆكه‌ی تریش ڕووی داوه".
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، شه‌ڕ له زۆربه‌ی به‌ره‌كاندا به‌رده‌وامه، رووسیا هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه پاڵپشتی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن، جیا له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، سزای ئابووریی زۆر توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، له زۆربه‌ی بانكه‌كانی دنیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانی رووسیادا گرتووه و سڕیان كردووه.