وێستگەیەكی گەورەی گواستنەوەی كارەبا لە كەلار دادەمەزرێت

:: PM:12:55:11/08/2022 ‌
گرێبەستێكی گەورە واژوو كرا بۆ باشتركردنی كارەبای گەرمیان، تێچووی گرێبەستەكە 18 ملیار دینارە، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە چارەسەری بارزۆری بە تەواوی لەسەر كارەبای كەلار نامێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی ئاب، وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای زیاتر لە 18 ملیار دینار، بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی گەورەی گواستنەوەی كارەبا لە كەلار لەگەڵ كۆمپانیای جنە فیردۆس واژوو كرد.

گرنگترینیان وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات كارەبا لە كەلار بوو
گرێبەستەكە بۆ وێستگەی كێشەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و گرفتی ئۆڤەرلۆد لە تەواوی ناوچەی كەلار چارەسەر دەكات.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبا گوتی، ئێمە هەموومان قەرزاری گەرمیانین و بەخۆشحاڵییەوە لەم كابینەیەدا، بەسەركەوتوویی چەندان پڕۆژەمان جێبەجێ كردووە، گرنگترینیان وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات كارەبا لە كەلار بوو.

باسی لەوەش كرد، ئەم پڕۆژەیەش وەك هەموو پڕۆژەكانمان لە كاتی خۆیدا لە كەلار تەواوی دەكرێ، ڕۆڵێكی باشی بۆ گواستنەوەی كارەبا و چارەسەركردنی كێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد دەبێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گرنگیدان بە كەرتی كارەبا بەردەوامە، چەندان وێستگەی گرنگی كارەبای دامەزراندووە و ژێرخانی كارەبای كوردستان بۆ نزیكەی حەوت هەزار مێگاوات بەرز كراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد