سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئه‌بوبه‌كر حه‌سه‌ن، پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "كۆچی ناواده‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشنبیری دیاری سلێمانی، خه‌مباری كردین."
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسیویه‌تی، "كۆچی ناواده‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر جاف نووسه‌ر و ڕۆشنبیری دیاری سلێمانی، خه‌مباری كردین."
ئاشكرای كردووه، "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان و هاوڕێیانی و نووسه‌ران و ڕووناكبیرانی كوردستان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم."
"له په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. یادی هه‌میشه به خێر." له پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه.
ئه‌بوبه‌كر حه‌سه‌ن كه به ئه‌بوبه‌كر جاف ناسراوه، له ساڵی 1975 له دایك بووه و خاوه‌نی ده‌یان گوتاری شیكاری و كتێبه له بواره‌كانی (ڕۆشنبیری، نووسین، ڕه‌خنه‌گرتن، بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی)دا. شه‌وی 10ی ئاب له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.