به‌شێك له هاووڵاتییان له‌و ڤیدیۆییانه‌ی سووكایه‌تی به خه‌ڵك و كولتوورییان ده‌كه‌ن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه نیگه‌رانن. لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رژدی كار له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای رێكخستنه‌وه‌ی سۆشیال میدیا ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئاب، موحسین دۆسكی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی سۆشیال میدیا، بۆ "وشه" گوتی، پێویسته پێشنیازه یاسای رێكخستنه‌وه‌ی سۆشیال میدیا له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێسته له میدیا و سۆشیال میدیا ده‌گوزه‌رێت فه‌وزایه.
له كۆی هه‌ر 778 هاووڵاتییه‌ك یه‌كێكیان رۆژنامه‌نووسه
روونی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانان، رژدتر كار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه یاسایه ده‌كه‌ین و هه‌واڵی په‌سندكردنی ده‌ده‌ین.
له سۆشیال میدیا و به‌شێك له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك به‌رنامه و ڤیدیۆ بڵاو ده‌كرێنه‌وه وه‌ك دۆسكی ده‌ڵێت، "دوورن له ئادابی گشتی، به‌تایبه‌ت چه‌ند رۆژێك پێشتر، كچێك به كتێبخانه ده‌ڵێت كه‌رخانه".
لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی 2020 رای گه‌یاند كه به‌واژووی 53 په‌رله‌مانتار، پێشنیازه یاسای رێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه.
ئه‌وكات دوای ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، میدیاكاران و رۆژنامه‌نووسان ئه‌مه‌یان به دژی ئازادی و راده‌ربڕین لێكدایه‌وه، بۆیه لیژنه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه كه ئه‌م پێشنیازه یاسایه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی میدیا نییه.
"یاسای رێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی، هیچ جۆره چاودێرییه‌كی پێشوه‌خته ناخاته سه‌ر سۆشیال میدیا‌و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئه‌م پێشنیازه یاسایه بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی هاونیشتمانییانه له سووكایه‌تیكردن پێیان له ”سۆشیال میدیا”، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی نووسین و قسه‌كردن له سۆشیال میدیا و میدیای ئه‌لیكترۆنییه‌وه له پێناو دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌رپرسیار، نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه خه‌ڵكانێكی "پۆپۆلیست” و نابه‌رپرسیار به‌ناوی خوازراو و په‌یجی "فه‌یك”ه‌وه، سووكایه‌تی به‌ته‌واوی هاونیشتمانییان بكه‌ن و له دادگایش كه‌یسه‌كانیان یه‌كلا نه‌كرێته‌وه". لیژنه‌كه وای گوت.
له هه‌رێمی كوردستان 127 كه‌ناڵی ناوخۆیی، 30 كه‌ناڵی ئاسمانی و 154 رادیۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و كار ده‌كه‌ن. به‌پێی لێدوانێكی دیندار زێباری رێكخه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، "له كۆی هه‌ر 778 هاووڵاتییه‌ك یه‌كێكیان رۆژنامه‌نووسه".