بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا گرتنی پێنج كەس را دەگەیەنن كە چوار لەوانە تۆمەتباری تیرۆرن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانراوە لەماوەی یەك هەفتەدا پێنج تۆمەتباری مەترسیدار بگیرێن.
ئاسایش ڕوونی كردووەتەوە كە چوار لە داواكراوەكان بە مادەی چواری تیرۆر و یەك لە داواكراوەكان بەپێی مادەی 459 لە یاسایی سزادانی عێراقی گیران.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردوودا چەندان تۆمەتباری تر لە سنووری سلێمانی بە مادەی جۆراوجۆری یاسایی داوا كرابوون و گیران.