لە چاكسازیكردن و دامەزراندنی دوو فرقە هاوپەیمانان هاوكاری پێشمەرگە دەكەن

:: PM:09:00:11/08/2022 ‌

ئەمڕۆ سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێكی سەربازی و سیاسی هۆڵەندی كرد، ئەوان تاوتوێی پرۆسەی چاكسازی و دامەزراندنی دوو فرقەیان بۆ هێزی پێشمەرگە كرد.
 
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەم فەریق روكن عیسا عوزێر، سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە كۆلۆنێڵ بارت، راوێژكاری سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان و جەیڵی دویتس، راوێژكاری سیاسی لە كونسوڵگەی هۆڵەندا لە هەولێر كرد.
باسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاكسازی و رۆڵی راوێژكارانی هۆڵەندا كرا
لە دیدارەكە باسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاكسازی و رۆڵی راوێژكارانی هۆڵەندا كرا، سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە سوپاسی راوێژكارانی هۆڵەندای كرد كە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆژەكانی چاكسازی، بەردەوام لەگەڵ ئەفسەرانی پێشمەرگە لەسەر هێڵ بوون و گوتی، لە رووی فەرماندەیی و كۆنترۆڵكردن و دامەزراندنی دوو فرقەی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە، راوێژكارانی هاوپەیمانان بە گشتی رۆڵیان لە هاوكاریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە رووی بە دامەزراوەییكردن دەبێت.

هەر لە دیدارەكە باس لە سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەریتانیا و ئەمەریكا كرا و رۆڵی ئەو دوو وڵاتە و هۆڵەندایش لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل