لە سبەیەوە گەرما دەست پێ‌ دەكاتەوە

:: AM:10:38:12/08/2022 ‌
بەهۆی هاتنی بەرز پاڵەپستۆیەكی گەرمی لە سبەی بەرز بوونەوەی یپلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات و پێشبینی دەكرێ‌ لە هەندێك ناوچە بگاتە 50 پلە.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئاب، كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، پلەكانی گەرمی ئەمڕۆ لە هەولێر 40 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە دەبێت و لە دهۆك 40 پلە دەبێت و لە هەڵەبجە 44 پلە دەبێت.

بۆ سبەی كەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی كردووە، بەپێی بۆچوونی شارەزایانیش ئەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە سەرەتا تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و لە سنووری خانەقین دەگاتە 50 پلە.
 
بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزكەی 1 تــا 2 پلە بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی  بۆسبەی:
هەولێر  : 42
سلێمانی : 43
دهۆك  : 41
كەركووك : 45
زاخۆ     :44
هەڵەبجە : 45
سۆران  : 41
راپەرین : 42



وشە - رامیار جەواد