بوومەلەرزەیەك سلێمانی هەژاند

:: PM:12:08:12/08/2022 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك سلێمانی هەژاند و هاووڵاتییان هەستیان پێ‌ كردووە، سەنتەری بوومەلەرزەزانی جیهانیش پلە و ڕێكختەرەكەی دیاری دەكات.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئاب، بەپێی راگەیەنراوێكی سەنتەری بوومەلەرزانی جیهانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی رووی دا، چەقی بوومەلەرزەكەش بە دووری 12 كیلۆمەتر لەسەر سنووری عێراق و ئێران لە سنووری سەیدسادق بووە.

باش لەوەش كراوە گوڕی بوومەلەرزەكە چوار پلە بووە و لە سنووری دەرەبەندیخان و هەڵەبجە و پێنجوێن هەستی پێ‌ كراوە لە سەعات 11:54 دەقە بووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە كاتێكە لە ماوەی ئەمساڵ ئەوە دەبێتە هەشتەمین بوومەلەرزە لە سنووری هەرێمی كوردستان هەستی پێ‌ بكری، بەزرترین پلەی تۆمار كراویش 4.2 بووە لە مانگی ئادار تۆمار كراوە.



وشە - رامیار جەواد