گۆڕانكاری لە هەزە و پشكنینی ئۆتۆمبێل دەكرێ‌؟

:: PM:12:03:14/08/2022 ‌
هاووڵاتییەكی زۆر پرسیاری كارپێكردنی هەزە و پشكنینی هاتوچۆ لە سەنتەرەكانی هەزە دەكەن، كە ئایا لە شارێك بۆ شارێكی تر كاری پێ‌ دەكرێ‌ لەكاتی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل، بەرپرسێكی هاتوچۆ وەڵام دەداتەوە.

بەهۆی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ئێستە مامەڵەیەكی زۆر لە سەنتەرەكانی پشكنین هەن، هاووڵاتییان دەیانەوێ‌ پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانیان لە شارۆكەكان بكەن، بەڵام بەرپرسێكی هاتوچۆ دەڵێت كاری پێ‌ ناكرێ‌.

ئەوا تەنیا پشكنینی ناو شارەكەی كاری پێ‌ دەكرێ‌ و لە شارێك بۆ شارێكی تر، پشكنین لە كاتی بەناوكردن كاری پێ‌ ناكرێ‌.
ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی ئاب، فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەزەی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان كاری پێ‌ دەكرێ‌ و هیچ كێشەیەكی نییە، شوفێر ئازادە لە هەر شوێنێك هەزەی بكات.

زیاتر گوتی، بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل كاتێك شوفێر دەیەوێ‌ ئۆتۆمبێل بەناوی خۆی بكات، ئەوا تەنیا پشكنینی ناو شارەكەی كاری پێ‌ دەكرێ‌ و لە شارێك بۆ شارێكی تر، پشكنین لە كاتی بەناوكردن كاری پێ‌ ناكرێ‌.

بەشێك لە شوفێران بەهۆی جەنجاڵی و بوونی ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل لە كاتی پشكنین، بێزار دەبن و داوای ئەوە دەكەن بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل، كار بە پشكنینی شارۆكەكانی سەربە پارێزگاكانیش بكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد