كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی جۆدۆی كوردستان به‌رێوه‌چوو، بریار له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك درا.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی ئاب بڵاوی كرده‌وه، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك، جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی جۆدۆی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بڕیاری لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕه پاره بۆ یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كرا، به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونى چالاكییه‌كان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتیی ناوه‌ندیی جۆدۆی كوردستان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له پاڵپشتیی داراییان بۆ یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونى چالاكیی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پێشكه‌وتنی بزاڤی وه‌رزشی له هه‌رێم.
هه‌ر له كۆبووه‌نه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا بڕیار درا سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه به نووسراوی فه‌رمی، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانیه‌تیی جۆدۆی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان، لاوان و تازه پێگه‌یشتووان بۆ كوڕان.
بڕیاریشه دوای نووسراوی یانه‌كان بۆ یه‌كێتیی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان، بڕیار له‌سه‌ر كات و شوێنی به‌رێوه‌چوونى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بدرێت.