میدیاكانی توركیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رووداوێكی سەرسورهێنەریان بڵاو كردووەتەوە كە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ، وەك تۆڵەكردنەوەیەك كە پێوەی داوە، بە ددانەكانی مارێكی ژەهراوی دەكوژێ.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 16ی ئاب، رووداوە سەرسوڕهێنەرەكەی بڵاو كردووەتەوە كە منداڵێك بە ددانەكانی مارێكی ژەهراوی كوژێت. پێشتر منداڵەكە لەناو ماڵەكەی خۆیاندا مارێكی بینیوە و ویستوویەتی یاریی لەگەڵ بكات، دواتر مارەكە پێوەی داوە، منداڵەكەیش بەهۆی ئازارەكەیەوە پەلاماری مارەكەی داوە و بە ددانەكانی كوشتوویەتی.
پێگەكە باسی ئەوەی كردووە كە منداڵەكە بە تەنیا بووە كە مارەكەی بینیوە و ویستوویەتی یاریی لەگەڵ بكات، لە ناكاودا دراوسێكانیان بە قیژەی منداڵەكە بەئاگا هاتوونە و فریای كەوتوون، دەچن دەبینن منداڵەكە مارێكی گرتووە و ددانەكانی لە سەری گیر كردووە، وازی لێ نەهێنا تا كوشتی.
دراوسێكان بە پەلە منداڵەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و لەوێ چارەسەری وەرگرتووە.
باوكی منداڵەكە محەمەد ئەركان بۆ رۆژنامەنووسانی گوتوویەتی، ئەو لە كاردا بووە و هاوسەرەكەیشی لەوكاتەدا لە ماڵ نەبووە كە منداڵەكەی مار پێوەی داوە، دراوسێكان پێیان گوتووە كە منداڵەكەیان ماری پێوەی داوە، ئەویش وەك تۆڵەكردنەوە پەلاماری مارەكەی داوە و بە ددانەكانی كوشتوویەتی.