جینا لولو بریجیدا كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری سینه‌مای ئیتاڵییه و ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 95 ساڵ، له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه ده‌یه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یدا، خۆی كاندید بكات.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام" هه‌واڵی كاندیدبوونی جینا لولوی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كۆریری دیلا سرا"ی ئیتاڵی، بڕیاری كۆتایی خۆی داوه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیادا، خۆی له‌سه‌ر حزبی شیعیی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكات.
جینا لولو كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 95 ساڵ، تا ئێسته گوڕوتینی زۆری تێدا ماوه كه له ساڵانی پهنجاندا، ناودارترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای وڵاته‌كه‌ی خۆی بووه، له ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه و هاوكات له چه‌ندان درامایشدا رۆڵی هه‌بووه، هه‌ڵگری چه‌ندان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیشه.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بۆ رۆژنامه‌كه گوتوویه‌تی، بێزار بووم له‌وه‌ی به‌رده‌وام گوێم له سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێ كه قسه‌ی زۆر ده‌كه‌ن و كرداریان نییه، بۆیه ده‌بینین شتێكی به‌رچاویان بۆ وڵاته‌كه‌یان نه‌كردووه، له كاتێكدایه ئێسته دۆخی ئیتاڵیا باش نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیارم داوه خۆم كاندید بكه‌م و له داهاتوودا شتێكی باش بۆ وڵاته‌كه‌م بكه‌م.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ئیتاڵییه ئه‌وه‌شی گوت كه پارێزه‌ره‌كه‌ی راسپاردووه كاروباره‌كانی كاندیدبوونی بۆ به‌ڕێوه ببات.
جینا لولو بریجیدا بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1999دا هاته ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه، ئه‌و ساڵه خۆی بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر لیستی حزبی شیوعی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا.