ئه‌گه‌ر دوای نانخواردن هه‌ستت به ئازارێكی سووتاوی سنگت كرد، ئه‌وه راسته‌وخۆ بزانه ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ت هه‌یه و پێویسته له هه‌ندێك خۆراك دوور بكه‌ویته‌وه كه راسته‌وخۆ تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ت ده‌كه‌ن.
1-خواردنی به‌هارات
خۆراكه بههاراتییهكان كه ده‌بێته هۆی خورانی ناوپۆشی سورێنچك و ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی خۆراك بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له گه‌ده‌تدا كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی دڵه‌كزێ، له‌بری ئه‌وه‌ی بچیته سه‌ر ئه‌و به‌هاراتانه، ئه‌وه ده‌توانی خوێ و زه‌نجه‌بیل به‌كار بێنی.
2- لیمۆ
هه‌رچه‌نده لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C، وه‌ك پرته‌قاڵ و ترێ به سوودن بۆ سیستمی به‌رگریی له‌ش، به‌ڵام دژی گه‌ده و ڕیخۆڵهته، به‌وپێیه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ترشی تێدایه و ده‌توانێت به‌رهه‌مهێنانی ترشی گه‌ده زیاد بكات كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ستكردنه به سووتانه‌وه له سنگتدا.
3- قاوه و كافاین
ڕه‌نگه قاوه باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ت پێ بدات و باشتر فۆكهست پێ بدات، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ده‌ردانی ترشی گه‌ده زیاد بكات و ئیسفه‌نجه‌ری خواره‌وه‌ی سورێنچك ئارام بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێ ده‌دات ئه‌و ترشانه پاشه‌كشه بكه‌ن بۆ ناو سورێنچك.
له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌وڵ بده ورده ورده قاوه كه‌م بكه‌یته‌وه و ئه‌و خواردنه‌وانه هه‌ڵبژێریت كه ڕێژه‌ی كافاینیان كه‌متره، وه‌ك قاوه‌یه‌كی بێ كافاین، چا، یان ئاوی تامی سروشتی.