راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا ئەو راستییە ئاشکرا دەکات، کە یانەی بارسێلۆنا بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ دیۆگۆ دالۆتی یاریزانی پۆرتوگالی ناکاتەوە، کە یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدە.
یانەی بەرشەلۆنە بەدوای بەرگریکارێکی نوێی لای راستدا دەگەڕێت، دوای رۆیشتنی دانی ئەلڤێش، هەروەها شکستهێنان لە گواستنەوەی سیزار ئازپیلیکویتا.
ئهمڕۆ سێشهم 16ی ئاب، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردهوه، دیۆگۆ دالۆتی یاریزانی مانچێستهر یونایتد، ئامانجی یانهی بارسێلۆنا نییه، هەروەها یاریزانەکە خۆی نایەوێت ئۆڵترافۆرد جێ بهێڵێت.
لە دوایین قۆناغدا هەواڵێکی بەهێز هەبوو کە مانچێستەر یونایتد دالۆتی پێشکەش بە بارسا کردووە، وهك بهشێك له گرێبهستی گواستنهوهی فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی یانه كهتهلۆنییهكه.
مانچێستەر یونایتد ئامانجی گهورهی گواستنهوهی دی یۆنگه، بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە بەهێز بکات، کە لەم وەرزەدا دوو یاری یەکەمی پرێمەرلیگی دۆڕاند.