یواخیم ئەندرسنی بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس ئاشکرای کرد، له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌یه‌كه‌وه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێزی بۆ نێردراوه.
لە یارییەکەی نێوان لیڤه‌رپوول و كریستاڵ پاڵاس، كه شه‌وی رابردوو كرا و به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، داروین نونێزی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول لێدانێکی به سەر له ده‌موچاوی یواخیم ئه‌ندرسنی دانیماركی دا، به‌م هۆیه‌وه یاریزانه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول به كارتی سوور ده‌ركرا.
بەم ئەنجامە لیڤەرپوول لە دوو یاریی ده‌ستپێكی وه‌رزدا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات.
هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌شیان تووڕه‌ن.
یواخیم ئه‌ندرسنی به‌رگریكاری كریستاڵ پاڵاس ئاشكرای كرد، له لایه‌ن هه‌ندێك له هانده‌رانه‌وه، كه دیاره هانده‌ری لیڤه‌رپوولن، نامه‌ی بۆ نێردراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه.
ئەندرسن پێش ئەوەی لە پۆستەکەیدا چەند وێنەیەک لە سووکایەتیکردن و نامه‌ی هەڕەشەی کوشتنی هانده‌ران بڵاوبکاتەوە، نووسیویه‌تی: "تێدەگەم تۆ هاندەری تیپێکین، بەڵام دەبێت رێزدار بیت و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئەوەندە بێ ره‌وشت نەبیت، بەهیوای ئەوەی تۆڕی ئینستاگرام و پرێمەرلیگ بتوانن شتێک لەو بارەیەوە بکەن".
لیڤه‌رپوول دوو یارییه باش ده‌رناكه‌وێت و ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی له كریستاڵ پاڵاس بباته‌وه، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه.