ئیلۆن ماسك ملیاردێری به‌ناوبانگی جیهان له توویتێكدا رای گه‌یاند، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بكڕێته‌وه، دواتر رایگه‌یاند هه‌ر بۆ گاڵته ئه‌م شته‌ی نووسیوه.
لە هەنگاوێکی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند، بەنیازە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بکڕێت.
ماسک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر، توویتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: مانچێستەر یونایتد دەکڕمه‌مه‌وه، پێتان وایە ئه‌م سه‌ربگرێت.
دواتر هه‌ر خۆی له وه‌ڵامی پرسیاری كه‌سێك، كه ئایا چه‌ند رژده له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، ئیلۆن ماسك له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌مه گاڵته‌یه‌ك بوو، نیازی كڕینه‌وه‌ی هیچ یانه‌یه‌كی وه‌رزشییم نییه.
جێی ئاماژه‌یه ماسك ناسراوه به‌وه‌ی ئه‌م جۆره گاڵتانه له توویته‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دنیا بكات و جاری یه‌كه‌می نییه كارێكی له‌م جۆره بكات.
مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كێكه له دیارترین یانه‌كانی جیهان، 20 جار نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سێ جار چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها بەهای بازاڕیی یانە ئینگلیزییەکە 2.08 ملیار پاوەندە.