ئه‌نتوانێت نه‌جیب كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای هونه‌ریی عه‌ره‌به و یه‌ك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی سووریایه، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ندیكانی هونه‌رمه‌ندانی سووریا هه‌واڵی مردنی ئه‌نتوانێت نه‌جیبی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێی وایه، مردنی ئه‌و خاتوونه، بۆشاییه‌ك له نواندنی رۆڵی دایك له دراما و شانۆ و فیلمی سینه‌مایی سووریدا دروست ده‌كات.
زۆر له هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تی سووریا، خه‌مخۆری مردنه‌كه‌ی نه‌جیب بوون و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، پرسه و هاوخه‌مییان بۆ خێزانه‌كه‌ی ناردووه.
ئه‌نتوانێت نه‌جیب له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی دیار ناسرایه‌وه، له ده‌یان زنجیره دراما و شانۆ و فیلمی سینه‌مایی سووریدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه، زیاتر له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا له درامای "صح النوم"دا هاوشانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی سووریا دوره‌ید له‌حام رۆڵی بینیوه، له‌وكاته‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه.
له دراماكانی "الفصول الاربعه" و "مرایا" و چه‌ندان درامای تریشدا رۆڵی هه‌بووه، له شانۆیشدا له شانۆگه‌رییه‌كانی "حگ بالخرج" و "اڵ‌شجار تموت واقفه" و "سرادیب الصنایعیه". رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.
ئه‌نتوانێت
نه‌جیب له‌دایكبووی شاری ده‌رعای باشووری سووریایه، هاوكات هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی سووری یوسف سوێری بوو.