هێشته داهاتووی مارکۆ ئەسینسیۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید، له بارهی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانهكهی ناڕوونه، یانهی رۆماش ههوڵ دهدات بیباته ریزهكانییهوه.
ئەسینسیۆ گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەیە کە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، یانە ئیسپانییەکەش هەوڵ دەدات لە رێگەی ئۆفەرێکی گونجاوەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بۆ ئهوهی وهرزی داهاتوو بهبێ بهرانبهر نهڕوات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردهوه، رەنگە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی، ئەسینسیۆ لە یانەی ریال مەدریدهوه بباته یانهی رۆما.
رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە، مۆرینیۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئهسێنسیۆ بكات، بە سوودوەرگرتن لەو پێوەندییە باشەی كە لهگهڵ یاریزانهكه كۆیان دەكاتەوە.
مۆرینیۆ ئامانجی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ ئەسینسیۆ بکات، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەگەری رۆیشتنی نیکۆلۆ زانیۆلۆ بکاتەوە لە رۆما لەم هاوینەدا، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ئەو دوو ئۆفەرەی، كه لە لایەن تۆتێنهام و چێڵسییەوە پێشكهشی كراوه.
جێی ئاماژهیه کاروبارەکانی مۆرینیۆ و ئاسینسیۆ لە لایەن هەمان بریکارەوە بەڕێوەدەبرێن، كه خۆرخێ مێندێزه، ئەمەش رەنگە رێکارەکانی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ رۆما ئاسان بکات.