ئۆتۆمبێلی مستەفا محەمەد، هێرشبەری یانەی نانتی فڕەنسی و هەڵبژاردەی میسر، لە تورکیا رووداوێكی ترسناکی هاتووچۆی دروست كرد.
بە گوێرەی ماڵپەڕی SOZCU ی تورکیا، هاوڕێیه‌كی مسته‌فا محه‌مه‌د، كه ناوی عومه‌ر ئەلبوشییه، به سواری ئۆتۆمبێلەکەی مستەفا محەمەد لە گەڕەکی شیشلی له شاری ئیستەنبوڵ "رووداوێکی کارەساتبار"ـی هاتووچۆی ناوه‌ته‌وه، کە لە ئەنجامدا کەسێکی بەساڵاچوو بریندار بووە و به بارێكی ناجێگیری تەندروستییه‌وه گەیەندراوه‌تە نەخۆشخانە.
سه‌رچاوه‌كه ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەلبوشی کە ئۆتۆمبێلە لوکسەکەی مستەفا محەمەدی لێخوڕیوە و بەهاكه‌ی دوو ملیۆن لیرەیه (زیاتر له 111 هه‌زار دۆلار)، بەهۆی ئەو خێراییە زۆرەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، له ترافیک لایتی سووری داوه و له پیاوێكی به‌ته‌مه‌نیشی داوه و به سه‌ختی برینداری كردووه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، تیمێکی تەندروستی و پۆلیس زوو روویان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسە بەساڵاچووە خوێنبەربوونی مێشکی تووش بووه و بارودۆخی سەختە.
ماڵپەڕەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، پۆلیسی تورکیا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات، هەروەها دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی مستەفا محەمەددا گرتووە.
مسته‌فا محه‌مه‌د یاریزانی یانەی گالاتەسەرای تورکیایه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه بە خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز چووه‌ته یانەی نانتی فڕەنسی.