سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە رووداوەکە، بە "وشە" ڕاگەیاند، "لە مزگەوتی گوندی ئەحمەدئاوا، منداڵێکی کۆرپە دۆزراوەتەوە کە تەمەنی 18 مانگە و نامەیەکی لە ژێردابوو بە عەرەبی نوسرابوو، لەگەڵ ناسنامەی منداڵەکە".
ئەو کەسەی ژنەکەی هەڵگرتووە کوڕێکی گەنجە
بەپێی زانیارییەکانی ناو نامەکە، منداڵەکە خەڵکی فەلوجەیە و ماڵی باوکی هەر لەو شارەن. نووسەری نامەکە کە دواتر دەرکەوت دایکیەتی و ئێستە گیراوە، نووسیویەتی: تکایە بیگەیەننەوە دەستی باوکی و بەو ناونیشانەی نووسیویەتی.
سەرچاوەکەی "وشە" ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو ئاسایش ژن و پیاوێکی گرت، دەرکەوت ژنەکە دایکی منداڵەکەیە لەگەڵ کوڕێک هەڵاتووە /هەڵگیراوە/، دیارە منداڵەکەیان لا بووە بە بارێکی قورس و فڕێیان داوە، بەڵام ئاسایش گرتنی ئێستە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
ئەو کەسەی ژنەکەی هەڵگرتووە کوڕێکی گەنجە و دیارە پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو ژنە هەیە کە دەکاتە دایکی کۆرپە فڕێدراوەکە. سەرچاوەکە وای گوت.
ئێستە کوڕە گەنجەکە لە پۆلیسی خورماڵ بەندە و دایکی منداڵەکەیش لە پۆلیسی هەڵەبجە بەند کراوە تەمەنی هەردووکیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە.
هەڵەبجە / عەزیز ڕەسووڵ