یانه‌ی وه‌رزشی ئارارات بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان، خۆی ئاماده ده‌كات و تیمی مه‌شق و راهێنانیشی رێك خسته‌وه.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات به وشه‌ی راگه‌یاند، كه تیمی مه‌شقی یانه‌كه رێكخراوه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌شداریی خولی كوردستان بكه‌ن.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه ستافی مه‌شقی تیپه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
فه‌رحان جه‌بار سه‌رپه‌رشتیاری تیپ
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود راهێنه‌ر
رزگار سه‌لیم یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر
شاخه‌وان عارف راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی
سه‌فین حه‌مه‌دئه‌مین راهێنه‌ری گۆڵپارێزان.
یانه‌ی ئارارات هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئاب، پشكنینی پزیشكی بۆ یاریزانه‌كانی ئه‌نجام دا و بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا مه‌شق و راهێنانه‌كانیان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن.
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری.