یانه‌ی بارسێلۆنا رای گه‌یاند یارییه‌كی خێرخوازی به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئامانجه‌كه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن.
ئه‌نجامدانی یارییه‌كه دوای ئه‌وه دێت، خوان کارلۆس ئونزوێ، گۆڵپارێز و ڕاهێنەری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر داوای کردبوو یارییەکی خێرخوازی بۆ ئەو كه‌سانه ئەنجام بدرێت، کە تووشی نەخۆشی "ئامیۆتڕۆف" بوون، كه خۆیشی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه.
بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی پێشتر رایانگەیاندبوو کە یارییەکی دۆستانە پێکەوە ئه‌نجام ده‌ده‌ن، داهاتەکانیش بەتەواوی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە تەرخان دەکرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاشکرای کرد، کە یارییە خێرخوازیەکەی بەرانبەر مان سیتی لە 24ی ئه‌م مانگه ده‌كرێت و له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێی ئاماژه‌یه "ئامیۆتڕۆفیک لاتەر سکلێرۆسیس" نەخۆشییەکی پێشکەوتووی کۆئەندامی دەمارە، کە کاریگەریی لەسەر خانە دەمارەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت دروست ده‌كات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ماسوولکەکان.