له كاتێكدا ململانێ و جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا تا شه‌شه‌مین مانگی به‌رده‌وامه، دۆخی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی زاپۆریجیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه له نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
كیێڤ ناتوانێت گره‌نتی تێپه‌ڕاندنی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بكات
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی
ئۆكرانیا له دواین لێدوانی خۆیدا، بانگه‌وازی بۆ هێزه‌كانی ڕووسیا دووپات كرده‌وه كه له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی 24ی شوباته‌وه ئه‌و وێستگه‌یه‌یان داگیر كردووه، به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی چوونه ناو ئه‌م شوێنه ئه‌تۆمییه، ده‌بێ هێزه‌كانی رووسیا له‌و شوێنه بكشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ زیلینسكی له گوتارێكی ڕۆژانه‌ی، داوای له سه‌ربازانی ڕووسیا كرد ده‌ستبه‌جێ له زاپۆریجیا بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی له پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ئاماده‌یه ده‌ستڕاگه‌یشتن به تیمه‌كانیان بۆ شوێنه‌كه مسۆگه‌ر بكات.
ئاماژه‌ی دا، "دیپلۆماتكارانی ئۆكرانیا و بریكاره ئه‌تۆمییه‌كانمان له پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، كار له‌سه‌ر ناردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ وێستگه‌كه."
جگه له‌وه‌ش دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كیێڤ ئاماده‌یه چاودێرییه‌كی گونجاو ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی كورت بتوانرێت نوێنه‌رایه‌تییه‌كه بێته ناردن.
ئه‌م بانگه‌وازه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ مۆسكۆ پشتڕاستی كرده‌وه، كیێڤ ناتوانێت گره‌نتی تێپه‌ڕاندنی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ زاپۆریجیا بكات.
جێی ئاماژه‌یه كه ڕووسیا هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ر له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له رێی نوێنه‌ری خۆی له ڤیه‌نا میخائیل ئولیانۆڤ، "ئاماده‌یی ده‌ستبه‌جێی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی رێكخستنی سه‌ردانێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ وێستگه‌ی زاپۆریجیای ئۆكرانیا راگه‌یاند".
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌ردوو شاری مۆسكۆ و كیێڤ تۆمه‌ته‌كانیان ئاڵوگۆڕ كردووه له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیا، ئه‌مه‌یش ترسی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كاره‌ساتێك به‌رز كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بۆردمانه‌كان به‌رده‌وام بن له ده‌وروبه‌ری ئه‌م شوێنه هه‌ستیاره، ڕه‌نگه كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه.