ئاگادارییەك بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە

:: AM:10:08:18/08/2022 ‌
بەهۆی كێشە لە كۆكردنەوەی پارە، ڕۆژانە دابەشكردنی مووچە لە سنووری سلێمانی دوا دەكەوێت و بۆ خانەنشینانی ئەو سنوورەش ئاگادارییەك بڵاو دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی ئاب، لە ئاگادارییەكی بانكی چەمچەماڵدا هاتووە، ئاگاداری خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلوول دەكەینەوە كە ڕۆژی یەكشەم 21ـی ئاب، مووچەكانیان دابەش دەكرێت.

لە سنووری سلێمانی بەهۆی بوونی كێشە لە كۆكردنەوەی داهات
بەپێی خشتەی مووچە، 19 و 20ـی ئاب لە سنووری دهۆك و هەولێر مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێ‌، بەڵام لە سنووری سلێمانی بەهۆی بوونی كێشە لە كۆكردنەوەی داهات، كێشە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دروست بووە.

ئەمڕۆ لە هەولێر مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێ‌، بەڵام لە سنووری سلێمانی مووچەی خوێندنی باڵا و شارەوانی و رۆشنبیری دابەش دەكرێ‌، ئەو كێشەیەش بۆ سێ‌ مانگە لەو سنوورە بەردەوامە.




وشە - رامیار جەواد