یانەی نەورۆز رای گهیاند، گرێبەستی لەگەڵ کلاودیۆ مارادۆنای پیشەگەری بەڕازیلی كردووه.
مارادۆنا کە وەک هێرشبەرێک یاریی دەکات، بووە دووەم یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلی لە ریزەکانی نەورۆز، دوای ماتیۆس لیمای بەرگریکار، کە لە یانهی کالداسی پۆرتوگالەوە هاتووه.
مارادۆناكهی نهورۆز، تەمەنی 28 ساڵه، هەروەها چوارەمین پیشەگەری بیانییە لە تیپەکەدا، بەو پێیەی پێشتر نوێنەرهكهی شاری سلێمانی له خولی عێراق، رێککەوتنی فەرمی خۆی لەگەڵ بەرگریکار ئیدریسا تراورێی مالی و یاریزانی پێشووی نەفتی میسان تەواو کردبوو، هەروەها لەگەڵ یاریزانی یەمەنی ئەیمەن ساڵح ئالهەجری، یاریزانی پێشووی یانهی تهرسانهی میسری.
یانهی نهورۆز چەند رۆژێك لەمەوبەر، بە سەرپەرشتی راهێنەر وەلی كەریم، ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی داهاتوو لە یاریگهی زانكۆی شاری سلێمانی دەستیپێكرد، .
نەورۆز وهرزی رابردوو بۆ یهكهمجار بهشداریی خولی نایابی عَراقی كرد و پلهی هەشتەمی ریزبهندیی خولهكهی بهدهست هێنا، دوای ئەوەی 51 خاڵی كۆكردهوه.