وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له فه‌رمانگه‌كان كردووه پێش 20ی هه‌موو مانگێك، لیستی مووچه بنێرن، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك نه‌ینێرێ، ئه‌وا له ماوه‌ی دیاریكراودا رۆژی مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئاب، ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیریدارایی، له‌باره‌ی مووچه داوایه‌ك له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه و تێیدا گوتوویه‌تی، "ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان بكه‌نه‌وه به ناردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ گه‌نجینه‌ی پێوه‌ندیدار پێش 20ی هه‌موو مانگێك".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو 30 رۆژ جارێك، مووچه دابه‌ش ده‌كات
روون كراوه‌ته‌وه، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك پابه‌ندی ناردنی لیستی مووچه پێش 20ی هه‌ر مانگێك نه‌بێت، ئه‌وه له ماوه‌ی دیاریكراوی ڕۆژی مووچه‌كه‌یان، مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو 30 رۆژ جارێك، مووچه دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ و به‌یانیش مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێ.