یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری پێشووی تیپه‌كه‌ی، ئه‌مجه‌د رازی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی رای گه‌یاند، یاریزان ئەمجەد رازی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق واژوو کرد.
ئه‌مجه‌د رازی لە هێڵی هێرشبردن یاریی دەکات و پێشتر لە ساڵانی 2011 تا 2105 بۆ یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، هه‌روه‌ها بۆ یانەکانی قوەی جەوییە و نەجەف یاریی کردووە.
رازی كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه، وەک یاریزانى پیشەگەر پێشتر لە ریزی یانەکانی (سەموحەی میسڕی و رائیدی سعوودی) یاریی کردووە، هەروەها لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵَمپی و یه‌كه‌می عێراقیش یاریى كردووه و بەشداری چەندان خول و پاڵەوانیه‌تیی نێودەوڵەتیی کردووە.
ئەمجەد رازی، لە وەرزی 2011-2012 لەگەڵ یانەی هه‌ولێر نازناوی خولی عێراقی به‌ده‌ست هێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، رازی چوارەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیانە بە تۆمارکردنی 82 گۆڵ لە سەرجەم ئەو خول و پاڵەوانیه‌تییانەی لە ماوەی چوار ساڵدا لەگەڵ یانەکە لە ئاستی عێراق و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ئاسیا بەشداریی تێدا کردووە.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م هاوینه زۆرترین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر و پیشه‌گه‌ره‌كان كردووه و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، هه‌ولێر له وه‌رزی نوێ‌دا ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوی خولی عێراق ده‌كات.