به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به‌شێكی تری چه‌كی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئاب، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی ڕای گه‌یاندووه، به‌شێكی تری چه‌كی شایسته‌ی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گه‌یشت .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه پاره‌كه به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێ، به‌جۆرێك سلێمانی حه‌وت ملیار دینار، هه‌ولێر 15 ملیار دینار و دهۆكیش پێنج ملیار دینار.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه دوای ڕێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان، ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕێكی تری پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له هه‌ولێر ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه.