سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له رێگه‌ی پسپۆڕێكی خۆراكه‌وه، هه‌ندێك خواردنه‌وه‌ی له یاریزانه‌كانی تیپه‌كه قه‌ده‌غه كردووه.
رۆژنامەی "لی پاریزیان"ی فڕەنسی ئاشکرای کردووە، کریستۆف گالتیێی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان و لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی یانه‌كه، بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک لە ناو تیپەکەدا هەنگاویان ناوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، یانە پاریسییەکە رۆژانە پسپۆڕێکی بواری خۆراکی بەکرێ گرتووە، کە ئیسپانییه و پێشتر یاریزان بووە، یەکەم بڕیاریشی رێگریکردن بووە لە خواردنەوەی چای سەهۆڵاوی و خواردنەوە گازییەکان لە یاریزانەکان.
رۆژنامەکە ده‌ڵێت، ئەم خواردنەوانە بۆ ئەو یاریزانانە گونجاو نین کە لە ئاستێکی گەورەدا رکابەریی دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری پێشوو، یان بەڕێوەبەری وەرزشی لیۆناردۆ، گرنگییان به‌م بابه‌ته‌وه نەداوە.
پسپۆڕەكه لە بواری خۆراکدا رۆژانە لەگەڵ یاریزانانی پاریس سانجێرمان دووجار کۆ دەبێتەوە، ئه‌مه‌ش له كاتی نانی بەیانی و نیوەڕۆدا، بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەندێک رێنمایی و چاودێریكردنی به‌رنامه‌كه‌ی.
سانجێرمان لەم وەرزەدا پلانی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی هه‌یه، هه‌روه‌ها سەرەتایەكی بەهێزی هه‌بوو، كاتێك لە جامی سوپەری فڕه‌نسادا بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ له یانه‌ی نانتی برده‌وه، دواتر لە دوو گەڕی یەكەمی خولەكەدا لە كلیرمۆنت بە ئەنجامی 5-0 و مۆنپیلیێی بە 5-2 گۆڵ بردەوە.