جیم راتکلیفی ملیاردێری بەریتانی ئارەزووی کڕینی یانەی مانچێستەر یونایتدی کردووە، ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە بۆ فرۆشتن بخرێتهڕوو.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی BA Mediaی بەریتانی، هەوڵەکانی راتکلیف، خاوەنی گرووپی کیمیایی "ئینێۆس” و هاندەری یانهی مانچێستەر یونایتد، بۆ کڕینهوهی یانهی چێڵسی لە مانگی ئایاری رابردوودا، شكستی هێنا، بۆیه ئێسته سەرنجی لهسهر یانهی مانچێستەر یونایتده.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات، کە لە لایەن ئاژانسی بلومبێرگەوە بڵاوکرایەوە، خێزانی گلایزەر، کە لە ساڵی 2005ـەوە خاوەنی یانهی مانچێستەر یونایتدن، بیر لە فرۆشتنی كهمێك له پشكهكانی یانەکە دەکەنەوە.
گوتەبێژی گرووپی ئینێۆس ئاماژەی بەوە کردووە، گرووپەکەیان ئارەزووی کڕینی پشکێکی بچووکی لە یانەی مانچێستەر یونایتد ههیه، بە ئامانجی ئهوهی له داهاتوودا تهواوی یانهكه بكڕنهوه.
گوتهبێژهكه لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی تایمز گوتی: ئەگەر شتێکی لەو جۆرە بڕهخسێت، ئێمە ئارەزووی ئەنجامدانی دانوستانمان ههیه بۆ کڕینی یانهكه بۆ ماوهیهكی درێژخایهن.
گوتیشی، "ئەمه پێوەندیی بەو پارەیەوه نییە، کە چهند خەرجکراوە یان نەکراوە، جیم راتکلیف سەیری ئەوە دەکات ئێسته دەتوانرێت چی بکرێت و درک بەوە دەکات کە یانەکە چەندە گرنگە بۆ شارەکە، پێدەچێت ئێسته کاتێکی باش بێت بۆ دووباره رێكخستنهوهی".
گرووپی ئینێۆس هەوڵ دەدات وەبەرهێنانەکانی لە بواری وەرزشدا زیاد بکات، چونکە ئێسته خاوەنی یانەی نیسی فڕهنسی و یانهی لۆزان سپۆرتی سویسران، هەروەها سپۆنسەری تیپی پاسکیلسواری ئینێۆس گرێنادین دەکهن.