ماڵپه‌ڕی "The Heritage Times" بابه‌تێكی له‌باره‌ی دیارده‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له بازاڕی ڕه‌ش له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له بازاڕی ڕه‌ش له عێراق نراوه، به‌ڵام ئێسته بازرگانان و فرۆشیار و كڕیارانی چه‌ك له عێراق، له بازاڕی ڕه‌شی چهككڕین و فرۆشتن كۆ نابنه‌وه، بگره تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مێتای خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش تواناكانی له وه‌رگێڕانی پۆست و بابهتهكان له زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئینگلیزی زۆر به‌هێز نییه، بۆیه ناتوانێ ئه‌و دیارده‌یه كۆنتڕۆڵ بكات و ڕێگری له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك وه‌ك سه‌كۆیه‌كی فرۆشتن و كڕینی چه‌ك بكات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه په‌یمانگه‌ی
دایه‌لۆگی ستراتیجی ئه‌نجامی داوه، دیارده‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له عێراق له ڕێی په‌یج و گرووپه‌كانی تایبه‌ت به‌و بازرگانییه به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن كردووه. خه‌ڵكی بێتوانایی كۆمپانیای مێتای خاوه‌نی فه‌یسبووكیان له وه‌رگێڕانی ناوه‌رۆكی پۆسته‌كان له زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئینگلیزی قۆستووه‌ته‌وه، تۆڕی فه‌یسبووكیان كردووه‌ته سه‌كۆیه‌كی فره‌وان و به‌ربڵاوی كڕین و فرۆشتنی چه‌كی یاساغ و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌كه‌وه. ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان و به‌رده‌وام كۆمپانیای مێتا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ، كه بووه‌ته پاڵنه‌رێك بۆ به‌رده‌وامیدان و فره‌وانبوونی دیارده‌ی كوشتن و بازرگانی به مرۆڤ و چه‌كه‌وه، چونكه فه‌یسبووك ناتوانێ له ناوه‌رۆكی سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه بگات كه له عێراق به تایبه‌تی و له وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژانه ده‌وه‌شێنرێن.
كۆمپانیای مێتا ددان به‌و ڕاستییه ده‌نێت و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تواناكانیان له تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌كردنی ناوه‌رۆكی پۆست و بابهتهكان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سنوورداره، چونكه ئه‌وان پێویسته بابهتهكان بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌ربگێڕن و دواتر له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌ن و ده‌توانن بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
موسته‌فا عه‌یاد به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌شی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا له په‌یمانگه‌ی دایه‌لۆگی ستراتیجی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، هه‌ژاری كۆمپانیای مێتا له شیته‌ڵكردنی ناوه‌رۆكی پۆستی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له عێراق وایكردووه، كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ببێته بازاڕێكی زۆر فره‌وان و كراوه بۆ هه‌موو خه‌ڵك، تا چه‌كی لێ بكڕن و بفرۆشن، كه ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆ تێكچوونی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
زیاتر گوتی، بابه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه بازرگانی نایاسایی چه‌ك په‌یج و گرووپی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ و كاری كڕین و فرۆشتنی تێدا ئه‌نجام بده‌ن، بگره له كۆمێنتی پۆست و بابه‌تی په‌یجه گه‌وره و به‌هێزه‌كانیش ریكلام بۆ فرۆشتن و كڕینی چه‌ك ده‌كرێ و ژماره ته‌له‌فۆن جێ دههێلرێت، تا خه‌ڵكی پێوه‌ندی به كڕیار یان فرۆشیارهكهوه بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی كه هه‌یانه مامه‌ڵه بكه‌ن و له‌سه‌ر نرخێك ڕێك بكه‌ون و دواتریش له شوێنێك یه‌كتر ده‌بین و چه‌ك به‌رانبه‌ر پاره ده‌گۆڕدرێته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش بازرگانییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ و به‌رده‌وامیش ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن و بهربڵاوبووندایه.
به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه په‌یمانگه‌ی دایه‌لۆگی ستراتیجی ئه‌نجامی داوه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌كارده‌هێنن، ته‌نانه‌ت به ناوی فه‌رمی و وێنه‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌و مامه‌ڵانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نه‌ك به ئه‌كاونتی ساخته و ناوی تایبه‌ت و وێنه‌ی گشتی و كه‌سانی تره‌وه. ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێت كه كۆمپانیای مێتا به چڕی كاری له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه و ستاندارد و پێوه‌ره‌كانی بۆ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نه‌چه‌سپاندووه، هۆكاره‌كه‌یشی تێنگه‌یشتنه له ناوه‌رۆكی پۆست و كۆمێنت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له فه‌یسبووك بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ و له بازاڕی ڕه‌ش دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه له عێراق، له هه‌رێمی كوردستانیش له دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابدوو قوتابییه‌ك دوو مامۆستای زانكۆی به چه‌كه‌وه كوشت، حكوومه‌ت ڕێوشوێنی توندی له دژی دیارده‌ی بوونی چه‌ك له هه‌موو ماڵێك گرتووه‌ته‌به‌ر و داوا له هه‌مووان ده‌كات كه چه‌ك ڕاده‌ستی حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش خه‌ڵێكی زۆر چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه. له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش ئێسته ئه‌وانه‌ی كار و پیشه‌یان بریتییه له كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ده‌سبه‌رداری ئه‌و پیشه‌یه نه‌بوون و به‌هۆی داخستنی بازاڕی ڕه‌شی چه‌كه‌وه، ئێسته بازاڕی چه‌كیان بۆ جیهانی گریمانه‌یی گواستووه‌ته‌وه و مامه‌ڵه به چه‌كه‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی و به تایبه‌تیش له ڕێی فهیسبووكهوه ده‌كه‌ن.