نادیە نەدیم، هاووڵاتییەکی ئەفغانیە، لە تەمەنی 11 ساڵیدا وڵاتەکەی جێ هێشتوە و خۆی گەیاندووه‌تە وڵاتی دانیمارک، لەوێ رووی کردووه‌تەوە خوێندن و لە پاڵ ئەویشدا یاریی تۆپی پێی كردووه، بە هۆی لێهاتوویی و چەلەنگی ئەو لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی دانیمارک وەرگیرا.
نادیه بەهۆی ئاستە ناوازەکەی لە ٩٩ یاریدا توانیه‌تی 200 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی دانیمارک تۆمار بکات، هه‌روه‌ها لەگەل یانەکانی مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سانجێرمان ئەسپی خۆی تاو داوە و ده‌ستكه‌وتی گرنگی هه‌بووه.
لە پاڵ ئەوهشدا نادیە دەتوانێت بە 11 زمانی جیاواز قسە بکات، لە دوا 5 ساڵی کۆتا قۆناغی خوێندنی، لە تەمەنی 34 ساڵیدا بووه‌تە پزیشک.
ئاماده‌كردن: فه‌رحان جوبرائیل