ئاگرێكی گەورە لە كۆمەڵگەیەكی بازرگانی لە بەغدا دەكەوێتەوە

:: AM:08:44:04/09/2022 ‌
ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە كۆمەڵگەیەكی بازرگانی لە بەغدا كەوتووەتەوە و تا ئێستەیش نازانرێ هۆی ئاگرەكە چی بووە و هاوكات زیانی گیانی هەبووە یان نا، بە رژدی لێكۆڵینەوە دەكرێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم چواری ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، بەیانیی زووی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە كۆمەڵگەیەكی بازرگانی بەناوی "السندویج بنل"، لە گەڕەكی شوعلەی بەغدای پایەتەختی عێراق كەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەك لە بەرگریی شارستانیی بەغدا بۆ پێگەكە گوتوویەتی، لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە، بەڵام تا ئێستە نەزانراوە تەقینەوەكە چی بووە و هۆی ئاگرەكە چی بووە، هاوكات نازانرێ زیانی گیانی هەبووە یان نا. بەڵام ددیارە زیانی مادی زۆر بووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی گوت كە ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە و ئێستە زۆر بە رژدی لێكۆڵینەوە لە هۆی كەوتنەوەی ئاگر و تەقینەوەكە دەكرێت.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د