فه‌رهاد عوسمان گه‌نجێكی تازه‌ی ناو بواری یاریی له‌شجوانییه له كوردستان و عێراق و چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به هیوا و ئامانجی گه‌وره‌وه ده‌ڕوانێته داهاتوو، متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌شی به خۆی هه‌یه كه بتوانێت خۆی له‌سه‌ر به‌رزترین سه‌كۆی پاڵه‌وانیه‌تییه جیهانییه‌كاندا ببینێته‌وه.
فه‌رهاد عوسمان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدا پله‌ی یه‌كه‌میان برده‌وه.
"وشه" پێی باش بوو چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌م پاڵه‌وانه‌ی كوردستان و عێراق بكات.
ته‌مه‌نت چه‌نده و له كه‌یه‌وه وه‌رزشی له‌شجوانی ده‌كه‌یت؟
له‌دایكبووی 1993م و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه یاریی له‌شجوانی ده‌كه‌م، جگه له‌وه‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقم، راهێنه‌ریشم و هۆڵێكی وه‌رزشیم له كه‌سنه‌زانی نزیك هه‌ولێر هه‌یه.
كه‌ی پێوه‌ندییت به هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كرد؟
ساڵی 2020 پێوه‌ندییم به هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ئاستی عێراق سێ جار پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێنا، واتا پاڵه‌وانی عێراق بووم، هه‌روه‌ها له ئاستی كوردستان جارێك پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێناوه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له رۆژانی رابردوو به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیات كرد، ئه‌نجامی خۆتت به‌دڵ بوو؟
پله‌ی سێیه‌مم به‌ده‌ست هێنا له كێشی 95 كیلۆگرام، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له قیرغیزستان كرا، راستی ركابه‌رییه‌كان به‌هێز بوون، من ئه‌گه‌ر له كێشی خۆم "85-90" به‌شدارییم بكردایه، یه‌كه‌م ده‌بووم، به‌ڵام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڕیارم دا له كێشی 95 كیلۆگرام به‌شداریی بكه‌م، سوپاس بۆ خوا پله‌ی سێیه‌میش كه‌م نییه بۆ من، به تایبه‌تی له پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا.
خۆت بڕیارت دا له‌م كێشه به‌شداریی بكه‌یت، یان ناچار كرای، یان چۆن بوو؟
نا، به دڵنیاییه‌وه خۆم بڕیارم دا و كه‌س ناچاری نه‌كردم، پێم وایه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی تیپه‌كه‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و دڵخۆشی كرد هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و منیش تێیدا به‌شدارم.
له كوردستان چۆن پێشوازیی له‌م ده‌ستكه‌وته‌ی تۆ كرا و كاردانه‌وه‌كان چی بوون له لایه‌ن ده‌زگه وه‌رزشییه‌كانه‌وه؟
راستییه‌كه‌ی ته‌نیا به كۆمێنێتێكی سۆشیال میدیا له لایه‌ن به‌رپرسێكی وه‌رزشییه‌وه پیرۆزباییم لێكرا!
ئه‌م خه‌مساردییه چۆن ده‌بینیت؟
به‌داخه‌وه هیچ پاڵپشتییه‌كیش ناكرێین و كه‌س ئاگای له ئێمه نییه، به‌ڵام گرنگ نییه، له‌شجوانی یارییه‌كی تاكه‌كه‌سییه و من بۆ خۆم یاریی ده‌كه‌م و له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌م.
ئامانج و پلانی داهاتووت چییه؟
ده‌مه‌وێت بگاته ئاستی ئه‌وه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی له‌شجوانی بكه‌م له دنیادا، وه‌ك مسته‌ر ئۆڵمپیا و ئارنۆڵد كلاسیك، ئه‌مه‌ش به مه‌حاڵ نازانم، به‌ڵام په‌له‌شم نییه، به‌شداریكردن له‌م جۆره پاڵه‌وانیه‌تییانه ئاسان نییه و ده‌بێت ئاماده‌كاریی زۆر باشی بۆ بكه‌ی و بگه‌یته ئاستێكی زۆر به‌رز له مه‌شق و سیستمی خۆراك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
ئه‌ی كێ پاڵپشتیی تۆی كردووه؟
ده‌مه‌وێت سوپاسی كۆمپانیای پاوه‌ر سپۆرت بكه‌م، كه سپۆنسه‌ریان كردووم و زۆر هاوكارم بوون.
له 1993 له هه‌ولێر له‌دایكبووه
پاڵه‌وانی یاریی له‌شجوانییه و راهێنه‌ریشه
3 جار له ئاستی عێراق یه‌كه‌م بووه
1 جار له ئاستی كوردستان بووه‌ته پاڵه‌وان
له دواپاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا، پله‌ی سێیه‌می له كێشی 95 كیلۆگرام به‌ده‌ست هێنا، كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی كرد و تیپه‌كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.