هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، هێرشه سایبه‌رییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌لبانیایان شه‌رمه‌زار كرد و هه‌ڕه‌شه له ئێرانیش كراوه هه‌ر وا به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ نابێت و سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌م حكوومه‌تی ئه‌لبانیا سه‌رجه‌م پێوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پچڕاند، دیپلۆماتكاره‌كانی به تۆمه‌تی هێرشی سایبه‌ری ده‌ركرد، رۆژئاواییه‌كان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌لبانیا ده‌ربڕی و ئێرانیان سه‌ركۆنه كرد.
ده‌گوترێ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، دیپلۆماتكارانی ئێران له ئه‌لبانیا به‌ر له جێهێشتنی وڵاته‌كه، به‌شێكی زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان سووتاندووه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، باڵوێزخانه‌ی ئێران له تیرانا هه‌مووی 200 مه‌تر له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران دووره، ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئاودی ره‌ش چووه‌ته باڵوێزخانه‌كه و دواتر باڵوێزخانه‌كه‌ی جێهێشتووه.
ئێران به فه‌رمی ره‌تی كردووه‌ته‌وه له پشت هیچ هێرشێكی سایبه‌ری بێت و هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی به تۆمه‌ت هه‌ژمار كردووه.
دوێنێ چوارشه‌م حكوومه‌تی ئه‌لبانیا به فه‌رمی كۆتایی به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران هێنا و داوای له دیپلۆماتكارانی ئێران له وڵاته‌كه‌ی كرد به خێرایی وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵن.
بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌لبانیا، دوای ئه‌و هێرشه سایبه‌رییه دێت كه له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا كرایه سه‌ر ئه‌و وڵاته و ده‌ركه‌وتووه هێرشه‌كه پێوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌بووه.
ئێدی راما سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا به میدیاكانی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی داویانه زۆر به‌جێیه و هه‌ڵوێسته تونده‌كه‌یان ده‌ره‌نجامی ئه‌و خراپكارییانه‌یه كه كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و پلان هه‌بووه خزمه‌تگوزاری گشتی، سیستمه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه په‌كی بخرێت و زیانێكی زۆر به ئه‌لبانیا بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار كرد، بۆیه پێی گوتن 24 سه‌عات مۆڵه‌تیان بۆ دانراوه دیپلۆماتكاره‌كانی بكشێنێته‌وه.
پێشتر له عێراقه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته گواستراونه‌ته‌وه.
جێی باسه ئه‌لبانیا میوانداری هه‌زاران په‌ناخوازی ئێرانی كردووه كه سه‌ربه گرووپی ئۆپۆزسیۆنی موجاهیدینی خه‌لقن و پێشتر له عێراقه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته گواستراونه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق، له كه‌مپێكی ئه‌لبانیا به ناوی "ئه‌شره‌ف سێ" ده‌ژین كه 30 كیلۆمه‌تر له پایته‌خت دووره، بڕیار بوو هه‌ر له‌و شوێنه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ساز بكرێت و چه‌ند كۆنگرێسمانیش به‌شداری تێدا بكه‌ن.
ئێران به‌م هێرشه ویستوویه‌تی رێگری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پارته‌كه بكات كه بڕیار بوو له‌م وڵاته به‌ڕێوه بچێت، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر ئه‌وكات له‌به‌ر هه‌ندێك هۆشداری ته‌ناهیی به‌ڕێوه نه‌چوو. دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌ریخست هاككه‌ره ئێرانییه‌كان له پشتی هێرشه سایبه‌رییه‌كانی سه‌ر ئه‌لبانیان.
گرووپی "دادپه‌روه‌ری نیشتمان" هێرشه سایبه‌رییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌لبانیایان له ئه‌ستۆ گرتبوو. پێشتریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌لبانیا ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لقی به په‌نابه‌ر وه‌رگرت، پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و وڵاته‌كه زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بوون و به‌م ده‌ستوه‌ردانه به یه‌كجاری كۆتایی به پێوه‌ندییه‌كان هات.